Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:00

ئەمریکا: لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران خۆمان بۆ سیناریۆی جیاواز ئامادە دەکەین

کوردستان TV
100%


 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس رایگەیاند کە لە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێراندا، ئامادەکارییان بۆ سیناریۆی تایبەت بە نەگەیشتنە رێککەوتن کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا دیار نییە دانوستانەکانی ڤییەنا دەگەنە ئەنجامێک لەگەڵ ئێران یان نا و لە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیشدا ئامادەکارییان بۆ سیناریۆی تایبەت بە نەگەیشتنە رێککەوتن کردووە.

نێد پرایس لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، باسی لە ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ریككەوتننە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد کە ساڵی 2018 لێی کشابووەوە و گوتی: راستییەکە ئەوەیە کە لە چەند مانگی رابردوودا دانوستانەکانی وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە ڤییەنا، بەرەوپێشچوونی دیاری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەوەش ئاشکرا نییە کە ئایا دەگەینە رێککەوتن یان نا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپییەکانیان بەردەوامن لە کۆبوونەوە و لەبەر ئەوەی هێشتا دانوستانەکان بەکۆتا نەهاتوون، خۆیان بۆ ئەگەری گەیشتنە ئەنجام و ئەگەری نەگەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکان ئامادە کردووە.

گوتیشی: لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان، ئامادەکاری بۆ سیناریۆیەک دەکەین کە تیایدا ناگەینە ئەنجام لەگەڵ ئێران و ناچارین پەنا بۆ تاکتیک و رەفتاری دیکە بکەین. سەرۆک بایدن، بەئاشکرا ئەوەی راگەیاند کە ئەگەر دانوستانەکان بگەنە ئەنجام یان نەگەنە ئەنجام، بەهیچ شێوەیەک رێگە بەوە نادەن ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت.

ساڵی 2015دا، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما لەگەڵ ئێران پلان2018 تاکلایەنە لە رێککەوتننەکە كشایەوە.

کاتێکیش لە 20ی کانوونی دووەمی 2021دا، جۆ بایدن بووە سەرۆکی نوێی ئەمریکا یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بوو لەگەڵ ئێران، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ریککەوتن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.