پزیشكێكی پسپۆری ئێسك هۆكاری زیادبوونی ئازاره‌كانی پشت به‌تایبه‌تیش له به‌شی خواره‌وه‌ی پشتی له وه‌رزی به‌هاراندا ئاشكرا كرد.
پزیشكه‌كه ناوی ئه‌ندرێ كاپیچكینه و پسپۆرییه‌كی له‌بواری ئێسك و بڕبڕه‌ی پشته ڕایگه‌یاند: له وه‌رزی به‌هاردا زۆرێك له خه‌ڵكی كێشه‌ی ئازاری پشتیان بۆ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تیش له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت و دوروبه‌ری حه‌وز، هۆكاره‌كه‌شی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و پیاسه‌كردنی زۆره له‌نێو باخچه و كێلگه‌كاندا.
د. ئه‌ندرێ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ساردی و گه‌رمی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه جه‌سته و ئێسكی مرۆڤ تووشی هه‌وكردن (التهابات) ده‌بێت و سه‌رئه‌نجامیش ئازار دروست ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: له وه‌رزی به‌هار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌شوهه‌وا جێگیر نییه و زوو زوو له سارده‌وه بۆ گه‌رم یان به‌پێچه‌وانه‌وه و هه‌ندێكجاریش باران ده‌بارێت، به‌هۆی ئه‌و نائارامییه‌ی كه‌شوهه‌وا سیسته‌می ماسوولكه‌كان ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییه خێرایانه ڕابێنن بۆیه هه‌وكردن و ئازار دروست ده‌بێت.
ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد دوای كۆتاهاتنی وه‌رزی زستان و هاتنی وه‌رزی به‌هار جلی داپۆشراو و گه‌رم ڕاسته‌وخۆ فڕێ نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها زیاتریش جلی قوماشی لۆكه له‌به‌ر بكه‌ن كه ئاره‌قه هه‌ڵده‌مژێ و جه‌سته گه‌رم داده‌پۆشێ.
هۆكارێكی تری دروستبوونی ئازاری پشت له وه‌رزی به‌هاردا بریتییه له گه‌ڕان و پیاسه‌كردن و كاركردنه زۆره له‌نێو باخچه و كێلگه‌كاندا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشت دروست ده‌كات و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌میشه هه‌ست به ئازار له پشت و قاچه‌كانی بكات.
بۆ چاره‌سه‌ریش، پزیشكه‌كه ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد مه‌رهه‌م و ده‌رمانی دژه هه‌وكردن به‌كاربێنن له‌گه‌ڵ له‌زگه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه هه‌فته‌یه‌ك زیاتری خایاند ده‌بێت نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.