Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 02:20

سوپای ئۆكراینا: تا ئەمڕۆ 24 هەزار و 500 سەربازی سوپای رووسیا كوژراون

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا ئاشكرای كرد كە 24 هەزار و 500 سەربازی سوپای رووسیا كوژراون و لە دەستپێكی جەنگەوە تا ئەمڕۆ رووسیا 194 فڕۆكەی جەنگی، 155 كۆپتەر و هەزار و 77 تانكی لەدەستداوە.
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا، نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەكانی سوپای رووسیا لە 24ی شوبات-چواری ئایار، خستەڕوو و كوژرانی 300 سەربازی دیكەی سوپای رووسیای لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا راگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەكان، 24 هەزار و 500 سەربازی سوپای رووسیا كوژراون، هەروەها 194 فڕۆكەی جەنگی، 155 كۆپتەر، هەزار و 77 تانك، دوو هەزار و 610 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 491 تۆپهاوێژ، 163 موشەكهاوێژ و 81 سیتسمی بەرگری ئاسمانی رووسی، تێكشكێندراون.
لە لایەكی دیكەشەوە رووسیا، هەزار و 867 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 303 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و 10 كەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.
ئەوە لەكاتێدایە كە وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر لە راگەیەندراوێكدا لە 25ی ئادار بڵاوی كردبووەوە كە تاكوو ئێستا هەزار و 351 سەربازی سوپای رووسیا لە ئۆكراینا كوژراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.