Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 05:19

لە ساڵى رابردوودا زیاتر لە 9 هەزار درۆن سنووری ئاسمانیی ئەمریکایان بەزاندووە

کوردستان TV
100%


بەپێی ماڵپەڕى The Western Journal، بەپشتبەستن بە نوێترین راپۆرتی چاودێریی ئەمریکییەکان بەدرێژایی سنوورى باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەمریکییەکان سیخوڕییان بەسەرەوە کراوە. بەشێوەیەک، گرووپە تاوانکارییەکانى مەکسیک، کە پەیوەستن بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، لە ساڵى رابردوودا، زیاتر لە 9 هەزار درۆنیان بەسەر ئەمریکاوە فڕاندووە. ئەو درۆنانە، رەوانەکراون بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ئۆپەراسیۆنەکانى جێبەجێکردنی یاسا و ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە تەکساس. 
لەم بوارەشدا، فەرمانبەرەکانى چاودێریکردنى خاڵە سنوورییەکانی ئەمریکا هەستاون بە دەستبەسەرداگرتنی هەندێک لەو درۆنانە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو تەکنەلۆجیایەی تیایاندا بەکارهێندراون. ئەمەش، بە مەبەستی دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر سەبارەت بەو باندە تاوانکارییانە و ئۆپەراسیۆنەکانیان.
ئەو درۆنانەی کە بەکارهێندراون، دەتوانن یارمەتی قاچاغچییەکانى مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکان بدەن بۆ دۆزینەوەى کەلێن لە رووماڵکردنى سنوورەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتوانن یارمەتیی ئەو باندە تاوانکارییانە بدەن بۆ بینینی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانیان. سەرەڕای ئەوەش، هەندێک جار بەکاردەهێندرێن بۆ گواستنەوەى رێژەیەکی کەمی ماددەی هۆشبەر بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.