بە مووشەك هێرش كرایە سەر سێ وێستگەی كارەبا و بەم هۆیەوە كێشە لە كارەبای شارەكەدا دروست بوو.
ئاندرەی سادۆڤیی، سەرۆكی شارەوانی لڤیڤ، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە: "بە مووشەك هێرش كرایە سەر سێ وێستگەی كارەبا و بەم هۆیەوە كێشە لە كارەبای شارەكەدا دروست بوو. تیمە پەیوەندیدارەكان رەوانەی شوێنەكە كران و لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە".
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە كرد باڵەخانەكانی دەوروبەری وێستگەكانیش زیانیان بەركەوت و بەهۆی هێرشەكەوە دوو كەس برینداربوون.
بە مووشەك هێرشی كرایە سەر سێ وێستگەی كارەبا لە لڤیڤی ئۆكراینا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.