Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:31

یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی مه‌درید له‌ ئاستی پیاوان به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


یاریزانی ئیتاڵی یانیك سینێر گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌دریدی ئیسپانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان، له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سینێری پۆلێنكراوی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ تۆمی پاولی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سیی و پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر به‌رده‌وام بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش حه‌وت، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سێ بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا، سینێر یاری له‌گه‌ڵ ئه‌لێكس دی میناوری ئوستڕالی ده‌كات‌، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی ئه‌لێخاندرۆ داڤیدۆڤیچی ئیسپانی و پۆلێنكراوی بیستونۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر لۆید هاریسی باشووری ئه‌فریقی و پۆلێنكراوی سیی و هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ بوو، له‌ قۆناغی دووه‌مدا، داڤیدۆڤیچ ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان هوبێرت هوركاشی پۆڵه‌ندی و هوگۆ دێلینی بۆلیڤی ده‌بێته‌وه‌.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.