بەیانی دووشەممە 2-5-2022 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە،دوای رۆژووی مانگی رەمەزان جەستەی مرۆڤ ڕادێت لەسەر شێوازێكی دیاریكراو لە خواردن، ئەمەش دەبێتە خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك لەڕۆژانی جەژن و بەتایبەت نانی بەیانی یەكەم ڕۆژو كاریگەری دەبێت بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.
بۆ پاراستنی تەندروستی لە ڕۆژانی جەژندا( د.كامەران ڕەسوڵ )پسپۆڕی زانستی خۆراك بە چەند خاڵێك رێنمایی تەندروستی دەخانە روو:
1- باشتروایە نانی بەیانی ڕۆژانی جەژن هەمان خۆراكی پارشێوی مانگی ڕەمەزان یان هاوشێوەی نانی بەیانی ڕۆژانی پێش ڕەمەزان بێت، وەك نان و ماست، پەنیر، هێلكە، هەوڵبدرێت خواردنی تەقلیدی بەیانی یەكەم ڕۆژ دوابخرێت و نیوەڕۆ بخورێت.
2- ئەگەر هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەیانی یەكەم خواردنی جەژن ئامادەكرا ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكە: * خواردنی بڕێكی كەم لە برنج و شلە، هەوڵبدرێت یەك جۆر شلە بخورێت. * یەك جۆر گۆشت لێبنرێت و بڕی كەم و بێ چەوری بن. * دەتوانرێت بەیانیەكەی بڕێكی كەم لە گۆشت یان سنگی مریشك یان جگەری برژاو بخورێت لەجیاتی برنج و شلە.
3- خواردنی ژەمی نیوەڕۆو ئێوارە لەكاتی خۆیدا، گرنگە ئێواران خواردنی سوك بخورێت.
4- خواردنەوەی بڕێكی زۆر ئاو لەنێوان ژەمەكان بەدرێژایی ڕۆژەكە بەتایبەت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو زیاتر هیلاكبوون لەچاو ڕۆژانی ڕەمەزان.
5- خۆت بەدوور بگرە لە خواردنەوەی شەربەتی گیراوەو خواردنەوە گازیەكان، واباشترە شەربەتی فرێشی كەم شەكر بخورێتەوە.
6- دووركەوتنەوە لە خواردنی شیرینی و بڕێكی زۆر لە چەرەس، باشترە بڕێكی كەم لە چەرەسی كاڵ و كەم سوێری بخورێت.
7- خواردنی سەوزەو میوە زۆر گرنگە بەتایبەت ئەو جۆرانەی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە وەك ترۆزی، خەیار، كاڵەك، مزرەسێو، شوتی، قەیسی، میوەی شیرین، هەوڵبدە سێ جار لەنێوان ژەمەكان بیانخۆیت. 8- ڕۆشتن بەپێ و كەم دانیشتن.
9- زۆر گرنگە شەوی پێش جەژن زوو بخەویت و ڕۆژانی تریش دووربكەرەوە لە شەونخونی، دانیشتنی زۆر بەدیار تەلەفزیۆن و ئینتەرنێتەوە.
10- پاڵنەكەوتن دوای خواردن لانی كەم بۆ ماوەی نیو كاتژمێر.
11- ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، پێویستە زۆر ئاگاداری خواردنی دەرمانەكانیان بن لەكاتی خۆیدا لەگەڵ پابەندبوون بە پارێزی تایبەت بە نەخۆشییەكانیان.
ئا- كامران
چهند رێنمایی خۆراكی تهندروست بۆ رۆژانی جهژن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.