ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری "تایم"ی ئەمریکی گوتی، لە یەکەم رۆژی جەنگی ئۆکراینا هێزەکانی رووسیا نزیک بوون لە دەستگیرکردنی بگرە کوشتنی خۆی و خانەوادەکەی لە کیێڤ.. ئەوکات زێلێنسکی خۆی خانەوادەکەی لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی بوون لە کیێڤی پایتەخت.
زێلێنسکی، لە لێدوانەکەی بۆ ئەو گۆڤارە دەڵێت، دوای دەستپێکردنی هێرشەکە من و هاوسەرەکەم چووین هەردوو کچەکەمان ئاگادار بکەینەوە بۆ ئەوەی هەڵبێن، کاتێک هەستان لە خەو دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە کیێڤ دەبیسترا.
لە چاوپێکەوتنێکی دیکەدا لەگەڵ هەمان گۆڤار ئەندری یەرماک، سوپاسالاری ئۆکراینا دەڵێت، زێلێنسکی ئاگادارکردنەوەیەکی لەلایەن سوپاوە پێگەیشت کە فیرقەیەکی رووسی بە پەڕەشووتەوە لە کیێڤ دابەزین بۆ کوشتنی خۆی و خانەوادەکەی یان دەستگیرکردنی. بەر لەو شەوە تەنها ئەو رووداوانەمان لە فیلمەکان بینیبوو.
گۆڤارەکە راشیگهیاندووه، لەگەڵ یەکەم شەوی هێرشەکە شەڕی تەقەکردن لە نزیک کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی روویدا و پاسەوانەکان رووناکی کۆمەڵگەی سەرۆکایەتییان کوژاندەوە و چاکەتی گوللەنەبڕ و تفەنگیان هێنا بۆ زێلێنسکی و 12 لە یاریدەدەرکانی.
بەپێی گۆڤارەکە، هێزەکانی رووسیا دوو هەوڵی هەڵکوتانی سەر کۆمەڵگەکەیان ئەنجام دا لەکاتێکدا خانەوادەی زێلێنسکی لەناو کۆمەڵگەکە بوون.
وردەکاری مەترسیدارترین کاتژمێرەکانی ژیانی زێلێنسکی و خانەوادەکەی.. بەمجۆرە لە چنگی رووسەکان رزگاری بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.