بۆریس بێكه‌ری ئه‌ڵمانی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی تێنسی سه‌رزه‌وی سزای به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی بڕی دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی له هه‌ژماری بانكی تایبه‌تی خۆی و له‌و بڕه‌ی كه له بانكێكی تایبه‌ت قه‌رزی كردبوو، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده مایه‌پووچبوونی خۆی ڕاگه‌یاندو دواتر ده‌ركه‌وت بڕی سه‌دان هه‌زار پاوه‌ندی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه بۆ هه‌ژماری دیكه گواستۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی نه‌داته‌وه.
دادگای ساوس وارك كراون له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا دوای چه‌ند دانیشتنێك، سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوی به‌سه‌ر بێكه‌ر سه‌پاند كه نیوه‌ی ماوه‌ی سزادانه‌كه‌ی له به‌ندیخانه ده‌بێت و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی ده‌خرێته ژێر چاودێریه‌وه.
هاوكات دادگاكه بێتاوانی بێكه‌ری له بیست تۆمه‌تی دیكه ڕاگه‌یاند كه په‌یوه‌ست بوو به شاردنه‌وه‌ی چه‌ندین جام و میدالیاو خه‌ڵاتی گرانبه‌های پاڵه‌وانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، دوای ده‌رچوونی بڕیاری سزادانه‌كه، بێكه‌ر به ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت بۆ به‌ندیخانه گواسترایه‌وه‌و لیلیان دی كارڤالهۆی كچه دۆسته‌كه‌ی به ته‌نها باڵه‌خانه‌ی دادگای جێهێشت، بێكه‌ری ته‌مه‌ن په‌نجاوچوار ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا شه‌ش نازناوی گراندسلام و سێزده نازناوی ماسته‌رزو دوو میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپی و چه‌ندین نازناوی دیكه‌ی له یاریگاكانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ستهێناوه.
بۆریس بێكه‌ری ئه‌ڵمانی سزای به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی2 ساڵ و نیوی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.