Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 15:58

سلێمانی.. لە ئوتێلێكدا دەست بەسەر 250 کیلۆ گرام هه‌نگوینی ساخته‌دا ده‌گیرێت

کوردستان TV
100%


له‌ئوتێل بابوسی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 250 كیلۆ گرام هه‌نگوینی ساخته‌دا ده‌گیرێت كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه

كامه‌ران عزه‌ت- نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای بەدواداچونی ورد بە هاوکاری ئاسایشی ئابووری توانرا لە ئوتێل بابوسیدا له‌ئه‌سحابه‌سپی دەستبگیرێت بەسەر بڕی 250 کیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا كه‌ شیله‌ و شانه‌ی هه‌نگوینیان تێكه‌ڵ كردووه‌و به‌هه‌نگوینی ئه‌سڵی به‌هاوڵاتیانیان فرۆشتووه‌ كه‌ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه‌و یاسا ڕێگه‌ی پێنادات. 
.
رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد  به‌فه‌رمانی دادوه‌ری یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ و خاوه‌نی ئوتێله‌كه‌ روبه‌ڕوی  ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانیش ئوتێله‌كه‌ داده‌خرێت و سه‌رجه‌م هه‌نگوینه‌ ساخته‌كه‌ش له‌ناو ده‌برێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.