Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 07:18

مووچەی خانەنشینی بۆ بریکارەکانی خۆراک دەبڕێتەوە

پارە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بازرگانی حكوومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە داوایان لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كردووە بۆ لەمەودوا مووچەی خانەنشینی بۆ بریكارەكانی خۆراک ببڕێتەوە.

 ئیبهام هاشم بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری بازرگانی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ بریكارەكانی خۆراک دابین دەكەین بەهۆی ئەو خزمەتەی پێشكەشی هاووڵاتییانی دەكەن.

 ڕاشیگەیاندووە، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی (فەرمانگەی چاودێری كۆمەڵایەتی) كردووە تاوەكو بۆچوونی خۆیانمان پێ‌ بدەن لەسەر بڕینەوەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ بریكارەكانی خۆراک لە بەرامبەر پێدانی مانگانەی لێبڕینی خانەنشینی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریكارەكانی خۆراک و ئارد خزمەتی گشتی پێشكەشی هاووڵاتییان دەكەن لە ڕێگەی دابەشكردنی ماددەكانی ناو پسووڵەی خۆراک بەرامبەر قازانجێكی زۆر كەم كە په‌نجا دینارە بۆ بەشی هەر كەسێک لە بەشەخۆراک و بەبێ‌ هیچ مووچەیەكی مانگانە.

 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.