Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 10:17

حیزبوڵلای لوبنانی له‌سوریا بەسەرپەرشتی سوپای پاسداران کارگەیەکی چەک دروست ده‌كات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە23 ى 4 ى 2022، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، حیزبوڵلای لوبنانی لەم ماوەی دواییدا بەسەرپەرشتی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیکردووە بە دروستکردنی کارخانەیەک بۆ دروستکردنی چەک بە هەموو جۆرەکانی لە گوندەوارەکانی حمس.
روانگەکە روونی کردەوە، حیزبوڵلای لوبنانی کارگەیەکی دروستکردنی گوللــە تۆپ و مووشەک و مین چاکردنەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دروستکردووە، ئەمەش لەچوارچێوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنییە قایمکراوەکان لە ناوچەی مهینی ستراتیجی لە گوندەوارەکانی حمسی باشووری رۆژهەڵات.
روانگەکە ئاماژەشی پێدا، ئەم کۆگایانە بە دووەم گەورەترین کۆگاکانی چەک دادەنرێت لە سووریا.
روانگەکە جەختی کردەوە، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی شارۆچکەی مهین لە ئێستادا لە ریزی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کار دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.