Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 19:18

سلێمانی .. لە ماڵێکدا دەست بەسەر 550 کیلۆ قیمەو جگەری قەدەغەکراودا گیرا

کوردستان TV
100%

بڕێکی زۆر جگەری ئێرانی و قیمە و گۆشتی هندی قەدەغەکراو و ساس لە ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا کە ئامادەکرابوو بۆئەوەی بەسەر دووکان و عارەبانەکانی ناوشادا دابەشبکرێت.
شۆڕش کەمال- نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای بەدواداچونی ورد بە هاوکاری ئاسایشی ئابووری و پۆلیسی سەرا توانرا لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کارێزەوشک دەستبگیرێت بەسەر بڕی 550 کیلۆگرام گۆشت و قیمەی هندی و جگەری بەستووی ئێرانی کە سەرجەمیان بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی قەدەغەن، لەگەڵ 250 کیلۆگرام ساسی ئامادەکراو کە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیانەوە خراپ ببون.
وتیشی بەفەرمانی دادوەر ماڵەکەمان پشکنیوەو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو خۆراکانە لەناو دەبرێن.
رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد خاوەنی ئەو خۆراکە قەدەغەکراوانە رادەستی یاسا کراوەو ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت، لەهەمان کاتدا دووکانی ئەو هاوڵاتییە لە دارەسوتاوەکەی ناوبازاڕ داخرا.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.