ئه‌گه‌ر به‌ووردی لاپه‌ڕه‌كانی دوێنێ مێژووی هونه‌ری مۆسیقا له شاره‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره ( هه‌ولێری) دێرین بده‌ینه‌وه، بێگومان ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه كه زۆرده‌وڵه‌مه‌نده له هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری ئامێره‌كانی مۆسیقا، هه‌ندێك ده‌رچووی په‌یمانگای مۆسیقای بوون له‌شاری به‌غداو ، هه‌ندێكیشیان خۆڕسكانه به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆیان دڵسۆزانه شه‌و و ڕۆژه‌كانی ژیانیان پێكه‌وه گرێداوه‌خۆیان فێركردووه‌و، بوونه‌ته هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانا و ده‌ست و په‌نجه زێڕین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشت و هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگبێژ و گۆرانیبێژ بوون ، ڕۆڵێكی به‌رچاو گرنگیان هه‌بووه له‌پێشخستنی ڕه‌وتی هونه‌ری ئاواز‌و مۆسیقا و گۆرانی له‌شاری هه‌ولێر.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ست و په‌نجه زێرین و به‌توانایانه‌ی شاری هه‌ولێر ، كه‌خزمه‌تێكی زۆری كردووه له‌و بواره‌دا و جێ ده‌ست و كاره هونه‌رییه‌كانی دیارن ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری ئامێری ( قانوون) هونه‌رمه‌ند ( مسته‌فا ڕه‌ئووف شێخۆ ) یه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌مره له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هونه‌رییه‌وه تا دوا ساته‌كانی ژیانی له‌م شاره‌دا مێژوویه‌كی جوانی نه‌خشاندووه و بۆته به‌شێكی گرنگ له‌مێژووی مۆسیقاله‌شاری هه‌ولێر و خۆنه‌ویستانه‌و دڵسۆزانه هه‌موو كات له‌پشتی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانێبێژانی شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه بووه به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری هاوڕێی.
هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف شێخۆ (1942)
له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ، له‌یه‌ك له‌ڕۆژه‌كانی ساڵی(1942) هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ووف شێخۆ له‌خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژارو دیاری شاری هه‌ولێر، چاوی به‌دنیا هه‌ڵدێنێ، هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی ( 3 خوشك و دووبرا) یه، له‌ساڵی (1949) ده‌خرێته به‌رخوێندن و فێربوونی ئه‌لف و بێی كوردی له‌قوتابخانه‌ی ( ئه‌ربیل ئولا) ، سه‌ره‌تا له‌قوتابخانه‌ی ( ابن مستوفی) هونه‌رمه‌ندتوانا و به‌هره‌ی هونه‌ری تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌رله‌وقوتابخانه‌یه ده‌بێته ئه‌ندامی تیپی كۆراڵ، له‌ڕێی مامۆستای سرووده‌وه ئاشنا ده‌بێت به‌سرووده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه فێری قوتابیان ده‌كرا ( ئه‌ی ڕه‌قیب ، نه‌ورۆز ، كوردستان جێگه‌ی به‌چكه شێرانه ، ئه‌ی كوردینه ئه‌ی مه‌ردینه ) ، هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف درێژه به‌خوێندن ده‌دات ، له‌قۆناغی ئاماده‌یی خۆی فێری ژه‌نینی ئامێری ( عوود) ده‌كات .هه‌ربه‌مه‌ستی درێژه‌دان به خوێندن هونه‌رمه‌ند ده‌چێته په‌یمانگای مامۆستایان له‌شاری ( به‌عقوبه) وبڕوانامه له ( په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی) به‌ده‌ست دێنێت.
دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای ( ده‌رسیم ) و ئه‌ندام بوونی هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف شێخۆ له تیپی ناوبراو..!
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێشوو، له‌ناو شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك ده‌نگخۆش و مه‌قامبێژ و قۆریات بێژ و مه‌ولودخوێن هه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌ناوه‌ڕاستی هه‌مان سه‌ده‌دا هه‌ندێك مۆسیقا ژه‌ن هه‌بووه ، به‌ڵام له‌ژێر سایه‌ی تیپێكی مۆسیقا كۆنه‌كراونه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی ئامێره مۆسیقیه‌كانیان نه‌ژه‌ندووه، هه‌موویان خۆڕسك دروست بوون، تیپێكی مۆسیقی نه‌بووه له‌شاری هه‌ولێردا كه‌به‌شێوه‌یه‌كی كاركردنی به‌كۆمه‌ڵ كاربكه‌ن، له ڕێكه‌وتی (18/10/1957) كاتێك به‌هۆی لافاوه‌و شاری سلێمانی دووچاری زیانێكی گیانی و ماڵی ده‌بێت، (تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی) به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و لافاوه زیان به‌خشه ، تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌ڕێگه‌ی ئاهه‌نگ گێڕانه‌وه له‌شاری هه‌ولێر و كۆیه به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ ( ڕه‌شۆڵ ، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان و عوسمان سابونچی) ئاهه‌نگ سازده‌كه‌ن.
له ڕێكه‌وتی ( 13/11/1957) تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، له‌شاری هه‌ولێر ئاهه‌نگی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه بۆ زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه سازده‌كه‌ن ( تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌هه‌ولێر (3) ئاهه‌نگیان پێشكه‌ش كردبوو، ڕۆژی یه‌كه‌م بۆ قوتابیان ، ڕۆژی دووه‌م بۆ لێپرسراوانی حكومه‌ت و پیاو ماقوڵ و ناسراوه‌كان ، ڕۆژی سێیه‌م ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان ) (1)
چونی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی بۆشاری هه‌ولێر و سازدانی ئه‌و سێ ئاهه‌نگه، ده‌بێته هه‌وێنی دروست بوونی تیپێكی مۆسیقا له‌شاری هه‌ولێر ، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( جه‌مال هیدایه‌ت) به‌وشێوه‌یه باس له‌ڕۆژگاره‌و بیرۆكه‌ی دروستكردنی تیپێكی مۆسیقا له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات ( ئه‌وكاته له‌هه‌موو شاری هه‌ولێر تیپێكی مۆسیقا نه‌بوو، به‌ڵێ له‌هه‌ولێر موزیكژه‌ن هه‌بوون، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی ( كۆك_ دۆزان) بكه‌ن، مه‌به‌ستم هه‌ر موزیكژه‌نه ژێكانی ئامێره‌كه‌ی به‌هه‌وه‌سی خۆی توند و شل ده‌كرد، بۆیه كاتێك پێكه‌وه موزیكیان ده‌ژه‌ند، هه‌ر ئامێره‌ی له‌ئاوازێك ده‌یژه‌ند و شتێكی ناسازی لێ ده‌رده‌چوو، منیش پست به‌ستن به‌و زانیارییه‌ی له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا( خولی دووه‌م) فێری بووبووم، فێرم كردن كه ده‌بێت هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ هه‌ڵبژێرین، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی (1957) تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ( قادر دیلان) هاتن بۆهه‌ولێر ، له‌ڕێی ئاهه‌نگێڕانه‌وه كۆمه‌ك بۆلێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی شاری سلێمانی كۆبكه‌نه‌وه، منیش بیرم كرده‌وه له‌هه‌ولێر تیپێكی موزیكی وه‌ك تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی دامه‌زرێنم ، بۆیه په‌یوه‌ندیم به‌موزیكژه‌نانی به‌هره‌مه‌ند ( واحید مه‌رجان ، مونعیم مه‌زهه‌ر ، نوره‌دین ئیبراهیم ، شه‌مسه‌دین عومه‌ر ، زیادین قه‌ساب ، عه‌ندان ئه‌حمه‌د، چه‌تۆ حه‌سه‌ن، مسته‌فا ڕه‌ئووف ، عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم و جه‌مال حه‌ده‌ده‌مین) ه‌وه كرد،ناوی تیپه‌كه‌شمان ناو نا ( ده‌رسیم) كه‌ناوی شارێكی تێكۆشه‌ری باكووری كوردستانه) (2)
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هونه‌ری ، هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف ، له‌گروپێكی هونه‌ریدا وه‌ك ژه‌نیارێكی ئامێری ( عوود) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1958) و یه‌كێك ده‌بێت له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ( تیپی مۆسیقای ده‌رسیم) به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند( جه‌مال هیدایه‌ت).
سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف به‌ئامێری ( عوود) ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام له‌نێوه‌ندی هونه‌ری و كاروچالاكییه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند به‌ژه‌نیاری ئامێری قانوون ناسراوه ، ئه‌م گۆڕانكارییه ده‌بێت له‌چ ساڵێكه‌وه هونه‌رمه‌ند ده‌ستی پێكردبێت و ئامێری قانونی ژه‌نیبێت..؟
له‌سه‌ره‌تاى ساڵى (1966) حكومه‌تی عێراقی كۆمه‌لیك ئامێرى مۆسيقى بۆچالاكى قوتابخانه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌نێرێت ، له‌ناوياندا ئامێرى (قانوون) ى تێدا ده‌بێت ، هونه‌رمه‌ند (واحيد مه‌رجان 1942_ 9/2/2016 ) ئه‌و هونه‌رمه‌نده فره به‌هره‌یه ، بۆيه‌كه‌مجار ئامێری (قانون) هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام دواى تێڕامان و ووردبوونه‌وه‌یه‌كی وورد له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره، واحید مه‌رجان، يه‌كه‌م هونه‌رمه‌ند ده‌بێت ئه‌و ئامێره (كۆك) ده‌كات و ده‌ست به‌ژه‌نينى ده‌كات ، دواتر ئه‌و ئامێره بۆ هونه‌رمه‌ندى هاوته‌مه‌نی و هاوڕێي هونه‌ریی ( مسته‌فا ڕه‌ئووف شێخۆ ) به‌جێدێڵێ و له‌وكاته به‌دواوه مسته‌فا ڕه‌ئووف ده‌بێته ژه‌نيارى قانوون له‌شارى هه‌ولێر.
تیپی مۆسیقای ده‌رسیم كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان له‌شاری هه‌ولێر به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار ده‌ست پێده‌كات و ناو كاره‌كانیان به‌ناو شاردا بڵاوده‌بێته‌وه، یه‌كه‌م ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ( نه‌ورۆز) ه‌وه ده‌بێت له‌ساڵی (1958) له‌هۆڵی ( گه‌ل) ی شاری هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها دیارترین ئاهه‌نگ و چالاكی هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای ده‌رسیم له‌ڕێكه‌وتی ( 10/9/1959) ده‌بێت له‌هاوینه‌هه‌واری ( شه‌قڵاوه) ئاهه‌نگێگ سازده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی ( كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تی مامۆستایانی كورد) به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك گۆرانبێژانی ئه‌وسه‌رده‌مه ( تایه‌ر تۆفیق1922_20/10/1987) ، (ڕه‌سوڵ گه‌ردی 1922_ 17/10/1994) ، ( حه‌یده‌ر به‌قاڵ 1915_ 4/12/1979) ، (فوئاد ئه‌حمه‌د 1932_ 17/8/2004) ،( باكووری) ، (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی) ،( قادر مه‌ردان 1938_ 7/6/2014) ، (جه‌بار ئه‌حمه‌د) و (عه‌بدوڵڵا دڵسۆز 1936_ 7/5/2004) .
سه‌باره‌ت به‌تیپی مۆسیقای ده‌رسیم و ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی ئه‌نجامیان داوه به‌بێ مۆڵه‌ت و نه‌بوونی شوێنێكی جێگیر تا پرۆڤه‌و كاره هونه‌رییه‌كانیان تێدا ئه‌نجام بده‌ن، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( جه‌مال هیدایه‌ت ) ده‌ڵێت ( نزیكه‌ی (10) ساڵ ئه‌و تیپه له‌كاری هونه‌ریدا به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام مۆڵه‌تی كاركردنی به‌فه‌رمی نه‌بوو..! ئه‌و كارانه‌یشمان بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌دا، كاركردنمان به‌هه‌ستێكی هونه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه بوون، دوای ئاهه‌نگه‌كان پێمانییان بگوتایه ده‌ستان خۆش یاخود ئاهه‌نگێكی سه‌ركه‌وتووتان گێڕا، ئه‌وه ئه‌و قسانه گه‌وره‌ترین مه‌دالیا بوون بۆمان و له‌بیرمان نه‌ده‌كردن، ئێمه وه‌ك تیپی ده‌رسیم ، باره‌گاو شوێنێكمان نه‌بوو پرۆڤه‌ی خۆمانی تێدا بكه‌ین ، ئه‌وه‌بوو له یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان له‌لای پارێزگای هه‌ولێری كۆن هۆتێلێك هه‌بوو باره‌گای یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان بوو، له‌وهۆتێله‌دا ژوورێكیان پێداین، دواتر له‌لایه‌ن دایره‌ی ( ئه‌من) پرسییان و داوای مۆڵه‌تیان لێكردین ، گوتمان نه‌خێر مۆڵه‌تمان نییه ، گوتیان جا كه‌وایه تا مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن نابێ جارێكی دی كۆببنه‌وه ، كێ ده‌ڵێ ئێوه ناحه‌زی ده‌وڵه‌ت نین و به‌دزییه‌وه كۆبوونه‌وه ناكه‌ن؟ ) (3)
له‌ڕێكه‌وتی ( 1/2/1971) تیپی هونه‌ری هه‌ولێر به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی كاركردن وه‌رده‌گرێت ، هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف، له‌وساڵه‌وه ده‌بێته ئه‌ندامی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و تیپه هونه‌رییه‌دا درێژه به‌كارو چالاكییه هونه‌رییه‌كانی ده‌دات.
هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف شێخۆ ، هونه‌رمه‌ندێكی دیاری شاری هه‌ولێر خاوه‌نی كۆمه‌ڵیك خه‌سڵه‌تی جوانی وه‌ك ، میهره‌بانی و كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویست له‌نێو هاوڕێ و هونه‌رمه‌ندان ، كه‌سایه‌تیه‌كی ڕووخۆش و قسه‌خۆش ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و فراوانی هه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و هه‌ركاتێك پێویستیان به‌ده‌ست و په‌نجه‌و توانا هونه‌رییه‌كه‌ی بووبێ ، بێشك خۆی ئامێره‌كه‌ی ئاماده‌بووه‌و و ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بووه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ ،
هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف ، په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ و لێوان لێو له‌خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی هه‌بووه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( واحید مه‌رجان) له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووك هاوڕێێ منداڵی و هه‌رزه‌كاری و هاوڕێی هونه‌ری بوون ، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( مسته‌فا ڕه‌ئووف و واحید مه‌رجان) به‌هونه‌رمه‌ندانی پێشه‌نگ دێنه ئه‌ژمار له‌شاری هه‌ولێر له‌سازدانى شه‌و ئاهه‌نگه‌كان و ( ئه‌كله‌نجه) به‌ده‌ست و په‌نجه جوانه پڕ مۆسیقیه‌كانیان و توانا هونه‌رییه‌كانیان ده‌يان شه‌ويان به‌موزيك و گۆرانى بۆ هاوڕێ و دۆست و يارانيان ڕازاندۆته‌وه.
هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف ، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیاری قانوون و ئامێری عوود، ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاو و پڕ بایه‌خی هه‌بووه له‌پشتی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژان وه‌ك ( تایه‌ر تۆفیق ، ڕه‌سوڵ گه‌ردی ، مشكۆ ، ته‌حسین ته‌ها ، فوئاد ئه‌حمه‌د ، حه‌یده‌ر به‌قاڵ، شه‌ماڵ سائیب، محه‌مه‌د عارف جزیری ، حه‌مه جه‌زا، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ، جه‌بار ئه‌حمه‌د، یه‌حیا مه‌رجان، عه‌بدوڵڵا دلسۆز ، عاره‌ب عوسمان ، نیزام شكور ،،،،تاد) .
جیا له هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف ، به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری هاوڕێی، مۆسیقای بۆ هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ژه‌نیوه ، یه‌كێك له‌و ئاهه‌نگانه له‌ڕێكه‌وتی ( 10/5/1984) له‌ماڵی ( به‌هرامی مۆبیلیات) كاری هونه‌رییان بۆ هونه‌رمه‌ند ( ناسری ڕه‌زازی) به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار ( شێرزاد سه‌رسپی _ عود ، شاكر ڕواندزی _ كه‌مانچه ، مسته‌فا ڕه‌ئووف _ قانوون، زرار به‌كر _ ئیقاع) ئه‌نجام داوه.
هونه‌رمه‌ند له‌به‌هاری ساڵی (1974) له‌گه‌ڵ تیپی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی ، به‌شداری یه‌كه‌مین فێستڤاڵی كوردی كردووه له‌شاری به‌غدا.
هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف ، جیا له‌وه‌ی كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی دیاری بواری مۆسیقاناسراو دیاره ، به‌ڵكو له‌بواری شانۆ دا هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ركه‌وتووی بواری شانۆ‌و درامادا ڕۆڵی هه‌بووه، هونه‌رمه‌ند له‌ساڵانی حه‌فتاكاندا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شانۆ و درامادا رۆڵی له‌درامای ( چڵپاو) دا بینیوه ، هه‌روه‌ها له‌ساڵی (2005) به‌شداری له‌چه‌ندین شانۆگه‌ریدا كردووه.
هونه‌رمه‌ند له‌ماوه‌ی نیوسه‌ده خزمه‌ت به‌هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی ، له‌چه‌ندین پێگه ئه‌سپی هونه‌ری خۆی تاوداوه‌و به‌بێ وه‌ستان كار‌و چالاكی خۆی به‌دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه مۆسیقییانه‌ئه‌نجامداوه :
1/ تیپی مۆسیقای ده‌رسیم
2/ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر
3/ تیپی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
4/ تیپی چالاكی قوتابخانه‌كان
5/ تیپی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی.
6/ ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای شۆرش بووه له‌گه‌ڵاڵه له‌ساڵی (1974) .
7/ تیپی هونه‌ره میللییه‌كان.
8/ تیپی مۆسیقای هه‌ولێر ، له‌گه‌ڵ تیپی ناوبراو چه‌ندین ئاهه‌نگییان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌وڵاتانی ( ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ، نه‌مسا ، ڕوسیا، فه‌ره‌نسا و سویسرا و ته‌واوی شاره‌كانی عێراق گێڕاوه.
له‌دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف ، ده‌بێته به‌رپرسی تیپی هونه‌ره میللییه‌كان ، له‌ڕێگه‌ی هه‌لبژاردنه‌وه ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر. (4)
هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ڕه‌ئووف شێخۆ ، له‌گه‌ڵ خاتوو( ناهیده محه‌مه‌د شێخه) ژیانی هاوبه‌ش پێكدێنێ و به‌روبوومی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه، په‌روه‌ردگار ( 12) منداڵیان پێده‌به‌خشێت، ( حه‌وت كوڕ‌و پێنج كچ) ،
هونه‌رمه‌ند دوای ئه‌و هه‌موو مێژووه جوانه‌ی خزمه‌ت به‌هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و دووچاربوون به‌نه‌خۆشیی ، له‌ته‌مه‌نی (72) ساڵیدا له‌ڕێكه‌وتی( 25/8/2014) بۆهه‌میشه ماڵئاوایی له خانه‌واده و ئامێره خۆشه‌ویسته‌كه‌یی و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌كات و كۆچی دوایی ده‌كات ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند له‌دوای خۆی خانه‌واده‌یه‌كی جوانی لێوان لێو له‌هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر بۆنه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه كه جێی شانازین، ( كرمانج كوڕی هونه‌رمه‌ند ئه‌كته‌ری به‌توانای بواری شانۆ ، به‌ڕوو مۆسیقاژه‌نی ئامێری (عوود) ، مه‌سعود و ماندی بواری شانۆ ، چروو بواری شێوه‌كاری )
دروود و سڵاو بۆگیانی پاكی هونه‌رمه‌ندی پڕبه‌خششی شاری هه‌ولێر ( مسته‌فا ڕه‌ئووف شێخۆ) گڵكۆكه‌ی هه‌میشه چراخانبێت.
جه‌مالی ده‌لاك 23/1/2022 هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
كتێبی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه له (1957 _ 2008) نوسینی باكووری ، لاپه‌ڕه ( 61) .
(2 و 3) چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( جه‌مال هیدایه‌ت) دیمانه هونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د) گۆڤاری چلاواز ، ژماره (20) كانوونی یه‌كه‌می ساڵی (2007) لاپه‌ڕه ( 36 و 37) .
(4) كتێبی ئینسكلۆپیدیای هه‌ولێر _ به‌شی (7) هونه‌ر ، بیۆگرافیای هونه‌رمه‌ندان ، لاپه‌ڕه ( 3085
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.