Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 17:36

مالپەری پسوڵە بۆ زانینی پارەی کارەبا لە سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەکار

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: مالپەری پسوڵە بۆ زانینی پارەی کارەبا لە سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەکار.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین دەتوانن بە نووسینی ژمارەی ئەژماری پسوولەکەیان لە شوێنی دیاریکراو لەناو ماڵپەڕی پسوولە، ئاگاداری نرخی کارەبای بەکارهاتووی خۆیان بن.
پێشتر، وەزارەتی کارەبا  رایگه‌یاندوبوو: مالپەرپه‌ڕه‌كه‌ كارا ده‌كرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتییان لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاینەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.