Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 23:25

بۆ ڕێگریكردن له‌ سوتان.. هێڵی ئاگربڕ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دروست ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

 بە‌ مە‌بە‌ستی پاراستنی دارستانە‌كان لە‌ سوتان، بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی دارستان و پاوانی ھە‌ڵە‌بجە‌ ھە‌ڵمە‌تی ئاگربڕ و نوێكردنە‌وە‌ی ھێڵی گرادۆنیان دە‌ست پێ كردووە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی مە‌ترسییە‌كانی ئاگركە‌وتنە‌وە‌ لە‌نێو دارستانە‌كاندا.

محه‌مه‌د مه‌حموود بە‌ڕێوە‌بە‌ری دارستان و پاوانی ھە‌ڵە‌بجە‌ ڕایگە‌یاند "ھە‌ڵمە‌تی ئاگربڕ و نوێكردنە‌وە‌ی ھێڵی گرادۆنی لە‌ ھۆبە‌ و پڕۆژە‌ دارستانییە‌كانی سنووری بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیمان لە‌ ڕێكە‌وتی29/3/2022 تاكو ئێستا بە‌ دوو قۆناغ بە‌ڕێوە‌ دە‌چێت".

ڕاشیگه‌یاند "یه‌كێك له‌ ڕێگاكان بە‌كارھێنانی قڕكە‌ری گژوگیایە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی وشكردنی ئە‌و گیایە‌ی لە‌ناو ھێڵە‌كانی ئاگربڕی نێو دارستانە‌كاندا ھە‌یە‌ و ڕێگرە‌ لە‌ پە‌ڕینە‌وە‌ی ئە‌و ئاگرە‌ كە‌ ھە‌ندێ كات بە‌ھە‌ر ھۆكارێك بێت ڕوو دە‌دات."

بە‌ڕێوە‌بە‌ری دارستان و پاوانی ھە‌ڵە‌بجە‌ ئاماژە‌ی بە‌وە‌ش كرد كە‌ ھە‌ڵمە‌تە‌كە‌ پڕۆژە‌ی دارستانی گوڵان  و پڕۆژە‌ی دارستانی بناری شنروێ لە‌ گوندی عە‌بابە‌یلێ و جە‌لیلە‌ وعە‌نە‌ب و پڕۆژە‌ی دارستانی بیارە‌ و پڕۆژە‌ی دارستانی خورماڵیشی گرتووە‌تە‌وە‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.