له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان پزیشكێكی كورد به‌ناوی (نه‌رمین ته‌ها مسته‌فا)خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی له بواره‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت كه پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و مه‌مكه .
د. نه‌رمین ته‌ها مسته‌فا، به‌زاری كرمانجی راگه‌یاندوه بۆ ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی سكۆلۆشیپی نێوده‌وڵه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری مه‌مكم پێ به‌خشرا، له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نه‌شته‌رگه‌رانی مه‌مكی ئه‌مریكی، به‌هاوكاری كۆلیژی نه‌شته‌رگه‌رانی ئه‌مریكا كه ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌یه‌ك پزیشك له ده‌روه‌ی ئه‌مریكا و كه‌ندا دیاری ده‌كه‌ن كه له نه‌شته‌رگه‌ری مه‌مك كاریان كردبێت، بۆ ئه‌مساڵ منیش له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان ئه‌و خه‌ڵاته‌م پێدرا.
د.نه‌رمین ته‌ها، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مایه‌ی شانازییه وه‌ك پزیشكێكی كورد ئه‌و خه‌ڵاته‌م پێدرا و له‌م كۆنفڕانسه‌كه‌شدا منیان به ئاماده‌بوان ناساند كه پزیشكێكی كورده و چه‌ندین ساڵه خزمه‌ت ده‌كات، ئومێد ده‌كه‌م له‌و سه‌ردانه بتوانم زانیاری زیاتر له‌و كۆمه‌ڵه‌یه و ئه‌و سه‌نته‌ر و كۆلیژانه‌ی په‌یوه‌ستن به پسپۆڕیه‌كه‌م وه‌رگرم له‌باره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری مه‌مك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خزمه‌تی ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌می پێبكه‌م.
ئا- كامران
پزیشكێكی كورد خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی له بواری نه‌شته‌رگه‌ری مه‌مك وه‌رده‌گرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.