Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:00

گۆشتی زیادەی سەر چاو چۆن دروست دەبێت ؟

کوردستان TV
100%

گۆشتی زیادەی سەر چاو پێكهاتووە لە كۆمەڵێك دەمارە ڕیشاڵی سپێنەی چاو كە بە شێوەی سێ گۆشەیەك كۆدەبنەوەو دەچنە سەر چاو، بە هێواشی بەرەو گلێنە دەچێت و دایدەپۆشێت.

 لەم بارەیەوە (د. ئاری ساڵەیی ، پسپۆری چا) چەند هۆكارێك دەستنیشان دەكات ،كە دەبنە هۆی دروست بوونی گۆشتی زیادەی سەر چاو بریتین لە:  
1. زۆر بەركەوتنی تیشكی ڕۆژ بە تایبەت تیشكی UV.
2. تەپ و تۆزو بای بەهێز.
3. بەركەوتنی بە مەوادی كیمیاوی.
لە سەرەتاكانی دروست بوونی ئەم گۆشتە زیادەیە لەوانەیە خوران و سوتانەوە دروست ببێت و دواتریش سووربوونەوە هەستكردن بە گڕی و وشكبوونی چاو، دواتر زیاتر دەچێتە سەر گلێنەو بینین تەڵخ دەكا.
لە سەرەتا گۆشتەكە تەنكە هیچ كێشەیەكی نییە جگە لە تێكدانی جوانی چاوەكان، دەتواندرێ بە قەترە نیشانەكانی كەمبكرێتەوە، بەڵام لە كاتی گەورە بوونیدا دەبێت بە نەشتەرگەری لاببرێت.
ئا- كامران
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.