Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 04:36

 له‌ هیندستان منداڵێك به‌ دوو سه‌ر و سێ ده‌سته‌وه‌ له‌دایك بوو

کوردستان TV
100%

له‌ حاڵه‌تێكی كه‌م وێنه‌دا، له‌ وڵاتی هیندستان دا ئافره‌تێكی هیندی منداڵێكی بوو ،كه‌ دوو سه‌ر و سێ ده‌ست و دوو دڵی هه‌یه‌ .

ئه‌م ئافره‌ته‌ ناوی (شاهین خان)-ه‌ سه‌ره‌تا پێش له‌ دایك بوونی منداڵه‌كه‌ دكتۆره‌كان له‌رێگه‌ی سۆنه‌ره‌وه‌ به‌ دایكه‌كه‌یان پێیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌سكی دایه‌ دووانه‌یه‌ ، به‌ڵام كاتێ كۆرپه‌یه‌كه‌ له‌ دایك بوو ، سه‌ری سوڕما كه‌ كۆرپه‌كه‌ی دوو سه‌ر و سێ ده‌ستی هه‌یه‌.

له‌ ئیستادا دكتۆره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن ، كه‌ئایا به‌دوو منداڵ له‌ قه‌له‌می بده‌ن ،یان وه‌كو منداڵێكی شێواو، چونكه‌ هێشتا بیریان له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ له‌یه‌كیان جیا بكه‌نه‌وه‌ یان نا.

ئا- كامران ژێده‌ر- ئه‌لئه‌خبار

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.