Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:59

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و دووی تریش برینداربوون

کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ گه‌ڕه‌كی قه‌دوربه‌گ له‌ شاری قامیشلۆ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان 2 منداڵ به‌ سه‌ختی برینداربوون و یه‌كێكیشیان گیانی له‌ده‌ست دا.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ قامیشلۆ ڕایگه‌یاند: سێ منداڵ له‌ گه‌ڕه‌كی قه‌دوربه‌گ له‌ شاری قامیشلۆ بۆمبێكی ده‌ستییان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و یارییان پێ كردووه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ منداڵێك به‌ناوی بیلال ده‌روێش ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو منداڵی هاوڕێی تریشی به‌سه‌ختی بریندار بوونه‌.

قه‌دوربه‌گ‌ گه‌ڕه‌كێكه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری قامیشلۆ و له‌ڕووی ئیدارییه‌وه‌ به‌ده‌ست هێزه‌كانی سوپای سووریای دیموكراته‌وه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ هاووڵاتییانی سڤیل له‌ شاری قامیشلۆ و سه‌رجه‌م شاره‌كانی تری سووریا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و پاشماوه‌كانی جه‌نگ ده‌بنه‌ قوربانی و كه‌مئه‌ندام ده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ندان ساڵی ڕابردووی ئه‌و وڵاته‌وه‌ دروستبووه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.