له زۆربه‌ی وڵاتانی موسڵمانان ،هه‌موو ساڵێك منداڵان به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازی له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كه‌ن و زیاتر له گه‌وره‌كان ئاره‌زووی گرتنی ئه‌و مانگه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وانیش توانای خۆیان ده‌رخه‌ن و وه‌كو گه‌وره‌كان به‌شداری تێدا بكه‌ن .
له‌م مباریه‌وه د. سۆران سابیر عوسمان – پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان به‌سه‌لامه‌تی و خۆشی ئه‌و مانگه به‌ڕێ بكه‌ن خوێنه‌ری ئه‌و چه‌ند خاڵه بن:
1. منداڵانی پێگه‌یشتوو سه‌رووی ده ساڵان ده‌توانن ڕۆژوو بگرن ئه‌گه‌ر هیچ نه‌خۆشی و كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان نه‌بێت.
2. منداڵانی خوار ده ساڵان باشتر وایه ڕۆژی نه‌گرن، چونكه ئه‌گه‌ری ڕووداوی نه‌خوازراو هه‌یه وه‌ك دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌كر، ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستیان ده‌توانن به‌شێوازێكی ئاسان و بۆ فێركردن و لێڕاهێنان چه‌ند كاتژمێرێك بگرن وه‌كو له‌ناو خۆمان پێی ده‌ڵێن (گرێدان) یان ته‌نها خواردن نه‌خۆن و ئاو‌و شله‌مه‌نیان پێ بدرێت یاخود چه‌ند ڕۆژێكی گرنگیان پێ بگرن وه‌كو یه‌كه‌م ڕۆژو كۆتا ڕۆژی ڕه‌مه‌زان.
3. ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشیان هه‌یه نابێ به‌ڕۆژوبن به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌كو نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جگه‌رو گورچیله‌كان و دواكه‌وتنی گه‌شه‌و هتد.
4. ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ڕۆژو ده‌بن پێویسته خواردنی باش و هاوسه‌نگ و ته‌ندروستیان پێ بدرێت له‌گه‌ڵ بڕێكی ته‌واو له ئاو‌و شله‌مه‌نی له نێوان به‌ربانگ و پارشێوو چاودێری بكرێن له‌كاتی به‌ڕۆژوبوون.
5. منداڵی به‌ڕۆژو نابێت خۆی ماندوو هیلاك بكات و بچێته به‌ر ڕۆژو ئه‌و یاریانه بكات كه هێزو وزه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت.
6. هه‌ر كات منداڵه‌كه‌ت هه‌ستی به بێهێزی و سه‌رسوڕان و گێژ بوون یان نیشانه‌كانی وشك بوونه‌وه كرد وه‌كو تێنوێتی و ده‌م وشك بوون یه‌كسه‌ر ڕۆژوه‌كه با بشكێنێ و شله‌مه‌نی بدێ.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.