لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی دیترۆیت پیستۆنز بە سەدودوو خاڵ بەرامبەر بە نەوەدوچوار خاڵ لە تیپی فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرزی میوانی بردەوە.
یاریزانانی دیترۆیت ئاستێكی بەرزیان لە یاریەكە پێشكەشكرد بە تایبەتی لە ماوەی چوارەم، تا لە كۆتاییدا، ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی هەشت خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد، بەم ئەنجامەش دیترۆیت سەركەوتنی لە دوای چوار دۆڕانی لەسەریەك و بیست و یەكەمین بردنەوەی لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بەدەستهێنا ئەویش بە هەوڵ و تواناكانی یاریزان كەید كونینگهام كە بیستوحەوت خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد.
سادق بای هاوكارەكەشی بیست خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان جۆیل ئێمبید سیی و حەوت خاڵی بۆ فیلادێلفیا بەدەستهێناو تیپەكەشی سێیەم یاری لەسەریەك و سییەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.