Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:18

حكومه‌تی ئەفغانستان لەبەر چاوی هەموو جیهان بە کەمتر لە پێنج ڕۆژ هەرەسی هێنا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە پێنج ڕۆژ بزووتنەوەی تاڵیبان بە پێ پەتی و چەک و کەرەستەی سەربازی کۆن و جلی دڕاو خۆی لە شارەکانی ئەو ووڵاتە نزیک کردەوە مەترسی گەورەی بۆ سه‌ر حكومه‌تی ئەفغانستان درووست کرد.

سەرۆکی ووڵات لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی چونە بەرەکانی پێشەوەو لە بەرچاوی خەڵکی، دەبابەو فڕۆکەی سەربازی و هێزێکی زۆری ڕاهێنراوی ئەفغانیان نیشانی خەڵک و جیهان دا بەو مانایەی کە بەرگری لە ووڵات و خەڵکەکەی دەکەن ، وەلێ ئەوە نەک مانگ و ساڵی تێنەپەڕاند بەڵکو بە کەمتر لە پێنج ڕۆژ سەرۆکی ووڵات ڕایکرد بۆ تاجیکستان و فەرماندە سەربازیەکانیش هەریەکەو بۆ ووڵاتێک.

تاڵیبان گەیشتە نێو کابۆل و تەواوی ووڵاتیان دەست بە سەر داگرت و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا ووتە بێژی بزووتنەوەکە داوایەکی ئاڕاستەی خەڵکو ووڵاتان کردوو گوتیان داوا لە نوێنەری ووڵاتان دەکەین ئەفغانستان جێ نەهێڵن ، بەڵام خەڵکی ئەفغانستان ژمارەیەکی زۆریان ڕایان کردو گووتیان ئێمە پێشتر تەجروبەمان لەسەر حوکمی تاڵیبان هەیە، بۆیە زۆریان مردن هەڵدەبژێرن نەک ژیانێک لە ژێر جەورو حوکمی تاڵیبان، نمونەی زیندووش ئەوەبو کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یەکەم جار بوو ببینرێت خەڵکی لە تاو خۆیەوە خۆیان بە باڵ و تایەی فڕۆکەوە کرد تا لەوێ ڕزگاریان بێت.


کاردانەوە نێو دەوڵەتیەکانیش لەو نێوەندەدا سەرسامی پێوە دیار بوو ئەمریکا بە پلەی یەکەم لەو کارەدا بێ دەنگ بوو جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گوتی ئێمە لە ساڵی 2001 زیاتر لە 2400 سەربازمان لە شەڕی ئەفغانستان کوژراو ملیارات دۆلارمان لەو ووڵاتە سەرف کرد هێزێکی چەکداری ڕێکخراومان بۆ ئەفغانستان درووست کرد، ئازادی و ژیانمان بۆ خەڵکەکەی گەڕاندەوە کەچی توانایان نەبوو بۆ یەک خولەک بەرگری لەخۆیان و هاووڵاتیانیان بکەن هاوکات گوتیشی گەندەڵی لەو ووڵاتە هێندە زۆر بو کە وای کرد ئەفغانستان بە ئەمڕۆ بگات.

ناتۆ و ئەڵمانیاو فەڕەنساش هەمان هەڵوێستی ئەمریکایان هەبوو، هاوکات ڕوسیا لەو نێوەندەدا بێ دەنگی،هەڵبژاردو هیچ کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەی بۆ ڕووسیا نەگواستەوە، هاوشێوەی ئەمانیش پاکستان هەر زوو گوتی هیوا خوازین ببینە هاوسێ یەکی باش و کێشەمان نەبێت، لەدوای ئەمانیش ئێران بە فەرمی پیرۆزبایی لە تاڵیبان کرد.

سازبان ئەحمەدیان ڕۆژنامەنووسێکی ئەفغانیەو دەڵێت تاڵیبان و حوکمەکەی لەووڵاتی ئێمەدا مێژوویەکی ڕەشی هەیە بۆیە تەنها ئەو خەڵکانە لەوێ دەمێننەوە کە توانای داراییان لاوازە، تاڵیبان هەرچی ئازادی ژنانە پێشێلی کردبوو خوێندن و کارکردن لەوان قەدەغە بوو، ئەگەرچی ئێستا دەڵێت ڕێگری لە ئافرەتان ناکەین بۆ خوێندن و کار کردن بەڵام ئەمە بڕیارێکی سەرەتایی بڕوا پێ نەکراوە.

تاڵیبان بزووتنەوەیەکی ئیسلامی توند ڕەوە، هاوکات دەشڵێت من گلەیی لە بێ دەنگی جیهان و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ناکەم چونکە لە ئەساسی واقعدا ووڵاتی من پڕ بوو لە دزوو گەندەڵ بۆیە کەوتینە ژێر پێ یەکانی پێ پەتیەکان! لە لایەکی دیکەشەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی پێشوی کۆشکی سپی لە تویتێک دا دەڵێت پێش بینی دەکەین ئەمریکا جارێکی تر جەنگ لەگەڵ تاڵیان بۆ ڕزگار کردنی خەڵکە سڤیلەکەی هەڵبگیرسێنێتەوە بەڵام تا ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێک لە ئیدارەی بایدن دەرنەچوە، هاوکات مایکل تۆماس ی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکیش کە نیۆڕک تایمز نوسیبوی گەلی ئەمریکا قەبوڵ ناکات سەربازەکانی بۆ گەلێک بە کوشتن بدات کە خودی خۆیان گەندەڵ وترسنۆکن،


بزوتنەوەی تاڵیبان لە ساڵی 1994لەسەر دەستی ملامحمەد عومەر دامەزراو دوای یازدەی سێپتێمبەریش ئەمریکا ئەو بزوتنەوەیەی خستە لیستی تیرۆرەوە، لە مێژووی دامەزراندنیەوە تاڵیبان لای ووڵاتانی جیهان خاوەنی مێژوویەکی ڕەشەو بەردەوام بە تیرۆرست و توندڕەو وەسف دەکرێن،ئێستاش کە دوای بیست ساڵ گەڕاوەتەوە سەر حوکم لە ئەفغانستان هەڵبەت پێش بینی ناکرێت بتوانن حوکمێکی عادیلانە لە ووڵات بکەن، بەشێک لە چاودێرانی سیاسیش پێش بینی دەکەن شەڕێکی دیکەی خوێناوی لە ئەفغانستان و دەوروبەریشیدا ڕوو بدات،
ڕاپۆرت/ فەرمان عەلی

میدیا راپۆرت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.