Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 12:53

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە به‌سه‌ر هاووڵاتییان دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە لە هەولێر دەستیپێکرد و جۆر و بڕی ئەو خۆراکانەش  راگه‌یاندرا كه‌ بە هاووڵاتییان دەدرێت.

 ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بەسەر پەرشتی دلێر عبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراكی هەولێر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022ی هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر .

ئه‌وه‌ش خڕاوه‌ته‌ ڕوو دابەشکردنەکە بەم جۆرە بووه‌:

برنجی تایلەندی بۆ بنکەکەکانی :

بنکەی ( 210 )ی تەیراوە/ ناوشار .

بنکەی ( 211) ی ناوبازار/ ناوشار

( شەکر و فاسۆلیا و لەتکە نۆک )

بنکەکانی (216+220+ 221)  دەوروبەری شار

وەکو بنەسڵاوە و کەسنەزان و دەوروبەری .

شاوێس و پیرزین و مەلائۆمەر و دەورو بەری ،

پیرمام  و دەوروبەری .

ئاماژە بەوەشکراوە،  چاوەڕوانی گەشتنی (زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج) دەکرێت بۆ کۆگاکان و دوای دەرچوونیان لە پشکنین دابەش دەکرێن.

‌‌‌هەروەها   بڕی  ( 500 )تەن ( برنج ) ی تایلەندی گەیشتە کۆگاکان . دوای ئەوەی لە پشکنینی وەزارەتی تەندروستی دەردەچێ دابەش دەکرێت؟بەسەر بریکارەکان.

ئەم بەشە خۆراکە لەسەر لیستی مانگی  1 ی 2022 .

بابەتی خۆراکەکە بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:

1- شەکر الاتحاد   1   کیلۆگرام .

2- زەیت تورکی یەک دەبەی  1 لتری.

3- دۆشاوی تەماتەی تورکی  1 قوتی 400 گرام.

4- فاسۆلیا تورکی 500 گرام.

5- لەتکە نۆکی رووسی  500 گرام

6- برنج تایلەندی  3 کیلۆگرام .

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.