Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 10:04

دێربی شاری مانچستەر بەسەركەوتنی شین پۆشەكان كۆتایی هات

کوردستان TV
100%

لەگەری بیست و هەشتی خولی ئینگلیزی، یاری دێربی شاری مانچستەر لەسەر یاریگای ئیتیحاد بەسەركەوتنی شین پۆشەكان كۆتایی هات بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێگ.
 لەسەرەتای یاریەكەو لەخولەكی پێنج كیڤن دی برۆین گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ستیزن تۆماركرد، لەبەرامبەردا مانچستەر یونایتد لەخولەكی بیست و دوو لەرێی یاریزان گادون سانچۆ گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی بەدەستهێنایەوە.
 شەش خولەك دوای ئەم گۆلە كیڤن دی برۆین دووەم گۆڵی خۆی و مانچستەر ستی تۆماركرد، گێمی یەكەم مانچستەر ستی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك لەپێشەوەبوو.
 لەگێمی دووەم شیتانە سوورەكان زۆر هەوڵیاندا بگەرێنەوە كەشی ركابەری، لەبەرامبەردا قوتابیەكانی گواردیۆلا بەردەوامبوون لەگوشارەكانیان تا لەخولەكی شەست و هەشت ریاز موحرەز گۆڵی سێیەمی تۆماركرد، بەر لەفیكەی كۆتایی ریاز موحرەز دووەم گۆڵی خۆی و چوارەم گۆڵی مانچستەر ستی تۆماركرد.
بەم جۆرە یاریەكە بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك لەبەرژەوەندی مانچستەر ستی تەواو بوو، بەمەش كۆی خاڵەكانی ئەو تیپە لەپێشەنگی ریزبەندی بووە شەست و نۆ خاڵ و بەجیاوازی شەش خاڵ لەپێش لیڤەرپول دێت، مانچستەر یونایتدی چل و حەوت خالی هەیە و لەخانەی پێنجەمە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.