Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:49

به‌هۆی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش 13 سه‌ربازی سووریا كوژران

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوژرانی 13 سه‌ربازی سوپاكه‌ی ڕاگه‌یاند به‌هۆی هێرشێكی تیرۆریستی كه‌ كراوه‌ته‌ پاسێكی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی ته‌دمور.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:30 به‌چه‌ندان جۆری چه‌ك و بۆمب هێرشكرایه‌ سه‌ر پاسێكی سه‌ربازی سوپا له‌ ناوچه‌ی ته‌دمور، به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ش 13 سه‌رباز كوژران كه‌ له‌نێویاندا چه‌ند ئه‌فسه‌رێك هه‌ن له‌گه‌ڵ 18 برینداری تر.

لای خۆیه‌وه‌ ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ تیرۆریستانی داعش هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 31 سه‌ربازی سووری بوونه‌ته‌ قوربانی.

ڕوانگه‌ی سووری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ به‌ره‌به‌یان تیرۆریستانی داعش هێرشێكی تریشیان بۆ سه‌ر سوپای سووریا ئه‌نجامدابوو‌ له‌ نزیك گوندی سه‌واب له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی حمس.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی داعش خراپی كه‌شوهه‌وا و بوونی تۆز و خۆڵیان به‌ هه‌لزانیوه‌ و هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر سوپای سووریا ئه‌نجامداوه‌.


 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.