له هه‌فته‌ی بیست وهه‌شته‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیسته‌رسیتی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لیدز یونایتدی میوانی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و دوای چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كترو له خوله‌كی شه‌ست و حه‌وتدا، یاریزان هارڤی بارنێس ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیسته‌رسیتی كه سێ یاری دواخراوی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ماوه كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سیی و سێ خاڵ، لیدز یونایتدیش به بیستوسێ خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
لیسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لیدز یونایتد تۆماركرد
![](/content/upload/1/root/4179029-2022-03-05t135937z-1690685206-up1ei3512vb4c-rtrmadp-3-soccer-england-lei-lee-report_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.