یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی بیستوهه‌شته‌می خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بێرنلی میوانداری برده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و دوو خولهك دواى فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، یاریزان ڕیس جامیس گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد.
پاشان كای هاڤێرتزی ئه‌ڵمانی گۆڵی دووه‌می بلوزی له خوله‌كی په‌نجاودوو به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، له خوله‌كی شه‌ستونۆشدا، كریستیان پولیسیچی ئه‌مه‌ریكی تیپه له‌نده‌نیه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م.
به‌م ئه‌نجامه‌ش چێڵسی سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له ڕكابه‌ریه‌كانی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده په‌نجاوسێ خاڵ، بێرنلیش به بیستویه‌ك خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.