له هه‌فته‌ی بیست و حه‌وته‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئێلچی.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد.
له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا، تیپه كاتالۆنیه‌كه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو چوار سه‌ركه‌وتنی گرنگی له ڕكابه‌رییه‌كانی لالیگا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو ڤالێنسیاو ئه‌تله‌تیك بلباو به‌ده‌ستهێنا.
هاوكات له یۆرۆپالیگ به‌ربه‌ستی ناپۆلی بڕی و گه‌یشته قۆناغی شازده، ئه‌ویش به هه‌وڵ و تواناكانی كۆمه‌ڵێ یاریزانی نوێ كه له مێركاتۆی زستانه‌دا په‌یوه‌ندیان به بلاوگڕانا كرد، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پیێر ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی كه پێنج گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركردووه.
بارسێلۆنا یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی چل و پێنج خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیا دێت، ئێلچیش به بیست‌ونۆ خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند دایه، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا، بارسێلۆنا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له ئێلچی برده‌وه.
ئه‌م ئێواره‌یه بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی ئێڵچی
![](/content/upload/1/root/31288abdbbb7765fc0454015147c8ddd_w900_h900.png)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.