Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 08:44

بارسێلۆنا پابلۆ تۆری بردە ریزی یاریزانەکانییەوە

کوردستان TV
100%


 یانەی بارسێلۆنا پابلۆ تۆری تەمەن 18 ساڵی بردە ریزی یاریزانەکانییەوە.

یانەی بارسێلۆنا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی راسینگ سانتاندەر، پابلۆ تۆری بردە ریزی یاریزانەکانییەوە.

بەپێى راگەیەندراوێکی یانە کەتەلۆنییەکە، پابلۆ تۆری تەمەن18 ساڵانی لە بەرامبەر پێنج ملیۆن یورۆ گواستووەتەوە.

ئاماژە بەوە کرا کە ئەو پارەیەی دەدرێت بە راسینگ ستاندەر ئەگەر ئەو مەرجانە لە رێککەوتنەکەدا هەیە لە پابلۆ تۆری-دا هەبێت، دەگەیەندرێتە 20 ملیۆن یورۆ.

پابلۆ تۆری دوای ئەوەی وەرزەکەی لە راسینگ ستاندەر تەواو کرد، پەیوەندی دەکات بە تیمی Bی بارسێلۆناوە.

هاوکات پابلۆ تۆری کە گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا تا کۆتایی ساڵی 2026 واژوو کردووە، مانەوەی بە سەربەستی لە بەرامبەر 100 ملیۆن یورۆیە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.