Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 09:16

له‌خولی فه‌ڕه‌نسادا لیۆن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لۆریان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری بیست وحه‌وته‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا بانه‌ی لیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لۆریانی میوانداری تۆمار كرد.
 له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له‌ خوله‌كی پینج رۆمان ڤاڤه‌ری فه‌ره‌نسی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌ یاریه‌كه‌ كرده‌وه‌و لیۆنی پێشخست ، له‌ خوله‌كی بیستو شه‌ش فه‌ره‌نسیه‌كی دیكه‌ كه‌ئه‌ویش موسا دیمبلی بوو گۆلی دووه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كردو نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو .
 له‌ خوله‌كی په‌نجاو هه‌وت یاریزانی نه‌یجیری یانه‌ی لۆریان تێریم مۆفی گۆلێكی تۆمار كردو جیاوازی یاریه‌كه‌شی بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه‌ ، دوو خوله‌ك دواتر كارل تۆگۆ ئیكانبی كامیرۆنی گۆلی سێیه‌می بۆ لیۆن تۆمار كرد .
 له‌ خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت رۆمان ڤاڤه‌ر گه‌رایه‌وه‌  گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می میوانه‌كانی تۆمار كردو یانه‌ی لیۆن یازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی بۆ چل و یه‌ك خال به‌رزكرده‌وه‌ یانه‌ی لۆریانیش تووشی سێزده‌مین دۆراندن هات و به‌ بیستو چوار خال له‌ پله‌ی شازده‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
  


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.