Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:07

بۆکان.. وەکوو دیاریی جه‌ژنی نەورۆز کتێبی کوردی بۆ منداڵان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

لە شاری بۆکان له‌ كوردستانی ئێران،بە هەوڵی چەند مامۆستای دڵسۆز، بۆ پێشوازی لە نەورۆز کتێبی کوردی بۆ منداڵان چاپ دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە.

ئەو کتێبانە کە شیعری چەندین شاعیری کوردیان لەخۆ گرتووە، وەکوو دیاریی نەورۆزانە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و بێبەرامبەر و بەخۆڕایی پێشکەشی منداڵانی کورد دەکرێت.

ئەرکی لە چاپ دانی ئەو کتێبانە لەلایەن مامۆستایان "ب.م" و "س.ن"ەوە بووە و ئامانج خزمەت بە زمانی کوردی، ڕێزێک بۆ شاعیران و خزمەت بە منداڵانی کوردستانە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.