Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 07:15

ئۆپیك ڕۆژانه‌ به‌رهه‌مهێنانی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاد ده‌كات

opec
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت (ئۆپیك) بڕیاردرا كه‌ وڵاتانی ئه‌ندام ڕۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ن، زیادكردنه‌كه‌ش له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

نیوه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان‌ بۆ هه‌ردوو وڵاتی ڕووسیا و سعوودیه‌ ده‌بێت كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وتن‌ له‌ ڕكخراوی ئۆپیك.

به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ڕووسیا و سعوودییه‌ ده‌توانن ڕۆژانه‌ بڕی 105 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ن.

ئه‌م بڕیاره‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا نرخی نه‌وت له‌ به‌رزترین ئاستدایه‌ له‌ دوای ساڵی 2014وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتبووه‌ 114 دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.