Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 08:24

ئاندرێ یارمۆلینکۆی ئۆكڕاينا داوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌یاریزانانی ڕووسیا ده‌كات

کوردستان TV
100%

یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆکراينا، ئاندرێ یارمۆلینکۆ بانگەواز لە یاریزانانی رووسیا دەکات لە بەرامبەر هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بێدەنگ نەبن.

ئاندرێ یارمۆلینکۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، پرسیارێکم بۆ یاریزانانی رووسیا هەیە. بۆچی لە بەرامبەر ئەو ستەمکارییە بێدەنگ دانیشتوون، لەکاتێکدا لە وڵاتەکەمدا خوشک و برا ئۆکراینییەکانمان بە دەستی سەربازانی رووسیا دەکوژرێن، ئێوە بێدەنگیتان هەڵبژاردووە و هیچ کاردانەوەیەکتان نییە. بۆچی یەک ناگرن و دژ بەو هێرشانە ناوەستنەوە.

یاریزانە ئۆکراینییەکە دەشڵێت، بۆچوونی زۆربەتان دەزانم، پێتان گوتم ئەوەی (سەرۆکی رووسیا) ڤلادیمیر پوتین ئەنجامی دەدات کارێکی هەڵەیە. بۆچی ناچن ئەمە بە هەموو کەس بڵێن؟

ئاندرێ یارمۆلینکۆی تەمەن 32 ساڵ کە لە پرێمیەر لیگ بە درێسی یانەی وێستھام یونایتدی ئینگلیزی یاریی دەکات، دوای دەستێوەردانە سەربازییەکەی رووسیا بۆسەر وڵاتەکەی بە بڕی 75 هەزار پاوەند یارمەتی پێشکەش بە سوپای ئۆکراینا کرد.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.