شه‌كری سروشتی یان گلوكۆزی ناو خوێن به برسێتی و به بڕی ئه‌و خواردنه‌ی ده‌یخۆین ده‌گۆڕێت، دوای 8 كاتژمێر له برسان ئاستی شه‌كری خوێن 100 میلی گرام به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر دوو كاتژمێر دوای نان خواردن دووباره پشكنینی شه‌كری خوێن بكه‌ین ئه‌وا بۆ 140 میلی گرام زیادی كردووه.
له هه‌ندێك كه‌سدا به‌هۆی هۆكاری جیاوازه‌وه ئاستی شه‌كری خوێنیان به‌رز ده‌بێته‌وه كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جددی چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌كری خوێنت نزم بێته‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ی.
به شێوه‌یه‌كی ئاسایی، گلوكۆزی به‌رز له خوێندا به به‌كارهێنانی ئه‌نسۆلین كۆنترۆڵ ده‌كرێت، هه‌رچۆنێك بێت له حاڵه‌تێكدا كه په‌نكریاس له كێشه‌دایه و ناتوانێت به ئه‌نسۆلینی ته‌واو كۆنترۆڵ بكرێت یان ئاستی شه‌كری خوێن ئه‌وه‌نده به‌رزه كه ئه‌نسۆلین وه‌ڵامده‌ر نه‌بێت، ئاستی شه‌كری خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه و به نیشانه‌كان روو ده‌دات.
نیشانه‌كانی شه‌كری به‌رز چین؟
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له نیشانه‌كانی شه‌كری به‌رز ببینی كه ئاماژه‌مان بۆ خواره‌وه كردووه، پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
-هه‌ست به برسێتیه‌كی زۆر
-هه‌ستكردن به تینوێتی
-هه‌ست به میزكردن
-هه‌ستكردن به ماندوویی و خه‌مبار بوون و نه‌بوونی وزه به درێژایی رۆژ.
-كزبوونی بینایی چاو به‌تایبه‌تی له‌كاتی سه‌یركردنی رووناكیدا.
لیستی خۆراكه‌كانی دابه‌زاندنی شه‌كری خوێن:
-خواردنی ریشاڵی به‌رز، هه‌بوونی 25 بۆ 30 گرام ریشاڵی له رۆژێكدا له رێجیمه‌كه‌دا ئاستی شه‌كری خوێن رێكده‌خات.
-گوێز، كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنی شه‌كری خوێن و ئاستی ئینسڤیڵن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوێز و میوه‌ی وشك ده‌خۆن به‌به‌رده‌وامی ئاستی شه‌كری خوێنیان هاوسه‌نگتره.
-ئا‌ڤۆكادۆ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌كری خوێنت ئاسایی بێت، ده‌بێت بڕی ترشی چه‌وری تێر و نه‌پارێزراو له رێجیمه‌كه‌دا هاوسه‌نگ بێت، ئه‌ڤۆكادۆش ده‌توانێت رێكخه‌رێكی باش بێت بۆ ئاستی شه‌كری خوێن.
-هێلكه، هه‌موومان كۆلیسترۆلمان بیره به بیستنی وشه‌ی هێلكه، به‌ڵام له حاڵه‌تی دابه‌زاندنی شه‌كری خوێندا نابێت له بیرمان بچێت كه هێلكه به‌كاربهێنین چونكه كۆلیسترۆل كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی شه‌كری خوێن نییه.
-قاوه، رۆژانه خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه هۆكارێكی گرنگه له دابه‌زاندنی شه‌كری خوێن، به‌ڵام شه‌كری بۆ زیاد مه‌كه.
-میوه، گێلاس، سێ‌و، گراپ فروت، كیوی و ئه‌و میوانه‌ی زۆر شه‌كریان نییه، ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینه چاره‌سه‌ركراوه‌كانی ئاو، به‌كارهێنانی خۆراكی میوه‌یی و سه‌وزه هۆكارێكی گرنگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كری خوێن.
-سه‌وزه‌واته گه‌ڵاداره‌كان، سه‌وزه‌ی گه‌ڵادار وه‌ك سپێناخ، كڵاو، هه‌نگه گه‌ڵاداره‌كان، برۆكلی، كاهوو له‌گه‌ڵ ریشاڵی به‌رز و مه‌گنیسیۆم و ڤیتامین A ده‌توانن شه‌كری خوێن كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بته‌وێ شه‌كری خوێنت هاوسه‌نگ بێت، پێویسته ئه‌م خواردنانه بخه‌یته ناو رێجیمه‌كه‌ته‌وه .
ئا/شه‌هلا ره‌شید
شه‌كری خوێنی ئاسایی چییه؟
![](/content/upload/1/root/274066175-4853885191396094-7203814093475905441-n_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.