گۆرانى ڕه‌سه‌ن و زيندوو، ئه‌و گۆرانييه كه يه‌كه‌م جار ده‌نگ و ميلۆدييهكهى خۆى ده‌كات به گوێماندا و بيسه‌رى ده‌بين و به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆمان بزانين په‌لكێشى كردووين و له‌گه‌ڵ ده‌نگى گۆرانيبێژهكه تێكسته‌كه دهڵێينهوه و له‌هه‌ست و نه‌ستماندا جێده‌گرێت ، هه‌ركاتێكى دواتر گوێمان له‌و ده‌نگ و ميلۆدى و تێكسته ده‌بێته‌وه، ڕاسته‌وخۆ ده‌رگاى يادهوهرييكانمان ده‌كرێته‌وه و ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌و ساته وه‌خته‌ى بۆيه‌كه‌مجار گوێبستى ئه‌و گۆرانييه بووين ويادهوهرييهكهمان زيندوو ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانييه، كه‌واته ئه‌و گۆرانييه زيندووهو هه‌رگيز نامرێت.
گۆرانى ( تۆزدهكا تۆزدهكا ، تۆزى نه‌رمه تۆزدهكا
ئه‌گه‌ر ده‌چێ بۆ حه‌مام ، خه‌ڵكم لێ ئاڵۆز ده‌كا
ئه‌گه‌ر ده‌چێ بۆ كانى ، جحێڵان ئاڵۆز ده‌كا )
يه‌كێكه له‌و گۆرانييانهى له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى حه‌فتاكان لهڕاديۆى كوردى به‌غداوه بڵاودهكرايهوه ، له‌لاى گوێگر گۆرانييه‌كى شاد و چێژ به‌خش بوو ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆڕسكه ده‌رچووى قوتابخانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ى فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوورى وڵاتى كوردهوارييه ئه‌ويش هونه‌رمه‌ند ( ئيبراهيمى فه‌تاحى ) كه به ( بله به‌هار ) ناسراوه .
ئه‌م گۆرانيبێژ و شايي و زه‌ماوه‌ند گێڕانه به‌داخه‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵگه به ( شايه‌ر و لۆتى ) ناوبراوون، كه‌هه‌موو ژيانيان به‌خشيوه بههونهرێكى بێ خه‌وش و پاك و بێگه‌رد ، شادييان به‌خشيووه ئه‌و هه‌موو تێكسته فۆلكلۆره ڕه‌سه‌نه لهسينهياندا هه‌ڵگرتووه‌و پاراستوويانه و له‌ڕێي گۆرانييهكانيانهوه بهخشيويانهته كۆمه‌ڵگه، كهههريهكهيان چيرۆكێكى عه‌شق و ئهوينداريي له‌پشته‌وه‌يه، كه‌واته ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه هه‌موو كات جێى ستايشن و پێويسته ڕێز له‌ده‌نگ و هونهرهكهيان بگيرێت چونكه هۆكارێكى سه‌ره‌كين له‌پاراستنى زمانى شيرينى كورديي و ئه‌و فۆلكلۆره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌مان .
لهوسۆنگهيهوه توێژه‌ر و نووسه‌ر ( سه‌لاح نيسارى ) نوسيويهتى ( ههركۆپلهيهك لهشيعر و گۆرانى فۆلكلۆر چيرۆكێكى ئهويندارى و دڵدۆڕاوى له‌پشته، هه‌ربۆيه ئه‌م خهزێنهيه نه‌ك هه‌ر وه‌ك شه‌رابى حه‌وت ساڵه ، به‌ڵكه وه‌ك شه‌رابى حه‌فتا ساڵه هه‌تا كۆنتربێ به‌نرخ تره، وه‌ختێ به‌ده‌نگى ڕه‌سه‌نى هونه‌رمه‌ندان شيعر و گۆرانى فۆلكلۆر دهبيستى ، باوه‌كو له‌چله‌ى زستانيش دابى ، له‌دڵه‌وه هه‌ست بهكهروێشكهى گه‌نم و جۆ ده‌كه‌ى ، وورده شه‌پۆله‌كانى زه‌ريا و ڕووباران به‌چاو ده‌بينى به‌ده‌م شنه‌ى سروه‌وه به‌نه‌رمه له‌نجه دێن وبهستێن ڕاده‌مووسن) (*1)
گۆرانيي و بهستهكانى هونه‌رمه‌ند برايمى فه‌تاحى ، لهڕاديۆ و كۆڕ‌و زهماوهندهكاندا ، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ گروپێكى مۆسيقايه‌كى پرۆفيشناڵ دا نه‌بووه ، به‌ڵام خۆشيي و شادى له‌نێو دڵى گوێگردا چاندووه .
بيلۆگرافياى هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى ...؟!
ئيبراهيم محه‌مه‌د حوسێن ، يان (ئيبراهيمى فه‌تاحى ) ناسراو به ( بله به‌هار) له‌ڕێكه‌وتى (23/9/1932) له‌گوندى ( تورجان) سه‌ربه‌شارى (سه‌قز) له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ، لهخانهوادهيهكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له‌دايكبووه، به‌هۆى كاريگه‌رى ناوچه‌كه‌يان كه ده‌وڵه‌مه‌نده به فۆلكلۆر و چه‌ندين گۆرانيبێژ و به‌يت بێژى ناودارى تێداهه‌ڵكه‌وتووه، له‌ته‌مه‌نى منداڵييهكهوه حه‌زو ئاره‌زووى له گۆرانيي بووه ، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نى ههرزهكاريدا كه‌وتۆته ژێر كاريگه‌رى ده‌نگى خۆش و به‌سۆزى بليمه‌ت و هونه‌رمه‌ندى گه‌وره ( حه‌سه‌ن زيره‌ك) بهگۆرانييهكانى سه‌رسام بووه و زۆر چێژى لێوهرگرتووهن له‌ڕووى خوێندن و ئاواز و تێكستهكانييهوه،
هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى باس له‌سه‌ره‌تاى كارى هونه‌رى خۆى ده‌كات و ده‌ڵێت ( زۆر گوێم لهگۆرانييهكانى حه‌سه‌ن زيره‌ك ڕاده‌گرت ، و زۆر به‌لامه‌وه خۆشبوون و زۆر حه‌زم لێي بوون ، به‌ڵام له‌بيرى خۆمدا ده‌مگوت نابێ من لاسايي كه‌س بكه‌مه‌وه ، ده‌بێ خۆم وجودى خۆم ده‌ربخه‌م و به‌ده‌نگى خۆم كارى هونه‌رى بكه‌م ) (*2)
ئه‌و كاريگه‌رييه زۆره‌ى هونه‌رى، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زيره‌ك له‌سه‌ر ئيبراهيمى فه‌تاحى ، ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى كهلهنزيكهوه هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زيره‌ك ببينێ و بهسيماو ده‌نگى ئاشنا ببێت ، هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى له‌به‌رده‌م ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌يه‌دا هه‌ست به‌شه‌رم و شڵه‌ژان ده‌كات كه گۆرانى لهبهردهميدا بخوێنێ ، تا چه‌ند جارێك زيره‌كى نه‌مر ده‌بينێ و له‌نزيكه‌وه له‌ئاهه‌نگى ماڵان و داوه‌تى دۆست و ياران له‌گه‌ڵيدا ده‌بێت ، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زيره‌ك د‌رك به‌وه ده‌كات كه ئيبراهيمى فه‌تاحى ده‌نگى خۆشه‌و تواناى چرينى گۆرانيي هه‌يه و به‌ڵام شه‌رم ده‌كات كه گۆرانيي له‌نێو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه داوه‌تى ماڵان وله به‌رده‌مى زيره‌ك بخوێنێ ، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زيره‌ك له‌ڕوانگه‌ى هاوكاريي و دهستگيرۆيي و هاندانى بۆ هه‌نگاو نان بۆ‌نێو دنياى مۆسيقا و گۆرانى ، ڕێنوێنى ده‌كات و پێشى ده‌ڵێ گۆرانى بخوێنه، هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه زيره‌كى نه‌مر چى پێوتووه : ( گوتى كاكه وانا بێ ده‌بێ تۆ گۆرانى بڵێي ، سه‌ره‌تا كه‌ده‌ستم پێكرد خه‌ريك بوو زارم لێك بئاڵێ ، به‌ڵام كاتێك بينيم خه‌ڵك پێم سه‌رسام و زيرهكيش چه‌پڵه‌ى بۆ لێده‌دام باوه‌ڕم به‌خۆم په‌يدا كرد و به‌رده‌وام بم و خۆم ئاهه‌نگم دروست ده‌كرد ، دواتر زيره‌ك هانيدام كهبچمه ڕاديۆى سنه ) (*3)
هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى بهبيرۆكهكهى هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زيره‌ك ڕ‌ازى ده‌بێت و ڕوو ده‌كاته شارى سنه ، بۆيه‌كه‌مجار له‌ساڵى (1966) ده‌چێته ڕاديۆى سنه و چهندگۆرانييهك به‌شێوه‌ى په‌خشى ڕاسته‌وخۆ تۆمارده‌كات و بڵاو ده‌بێته‌وه، لێره‌وه ده‌بێته ده‌ستپێك كه ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ى ببيسترێ و بڵاوبێته‌وه‌و زياتر له‌نێو خه‌ڵكيدا بناسرێت.
دواتر له‌ساڵى (1971) ده‌چێته ڕاديۆ و ته‌له‌فزيۆنى مه‌هاباد ، به‌هاوكارى تۆفيق عه‌زيزى ، ناسراو به ( تۆفيقى تارژه‌ن) چه‌ند گۆرانييه‌ك تۆمارده‌كات ،وه‌ك ( تۆزدهكا تۆزدهكا ، بهرقهڵامهڕۆ پشت قه‌ڵا ڕێته ، مريهمێ چه‌نده جوانى و به‌گوڵان و به‌گوڵان) ديارترين و به‌ناوبانگترين گۆرانى كه‌بووه ناسنامه‌ى هونه‌رمه‌ند گۆرانى ( تۆزدهكا ) يه كه دواتر له‌ڕێي ڕاديۆكانى ( كرماشان و به‌غدا و مه‌هاباد و سنه و قه‌سرى شيرين) بڵاوبۆته‌وه و هونه‌رمه‌ندى به جه‌ماوه‌ر ناساند.
به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ند كه ناتوانێت بنوسێت و بخوێنێته‌وه ، به‌ڵام په‌روه‌ردگار به‌هره‌يه‌كى پێ به‌خشيوه كه ئه‌و هه‌موو به‌ند و بهيته فۆلكلۆرييانه لهسينهدا بێت و لهبهريان بكات و له‌كاتى گۆرانى خوێندندا وه‌ك ئاوێكى پاك لهكانياوێكى سازگار ههڵئێنجێ و ڕيز بهندييان كات و كۆپله گۆرانييه‌كانى پێ بڕازێنێته‌وه ،
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گۆرانيانهو ده‌نگ و گۆرانييه‌كانى هونه‌رمه‌ند ناسرا ، هه‌رله‌وساڵه‌دا جارێكى ديكه ڕووده‌كاته‌وه ڕاديۆو ته‌له‌فزيۆنى مه‌هاباد ئه‌مجاره‌يان به‌هاوكارى هونه‌رمه‌ندى ژهنيار و ده‌نگخۆش ( ڕهشيدخانى فهيز نه‌ژاد ، 1951 شارى سه‌قز) و تيپى مۆسيقاى شارى مه‌هاباد چه‌ند گۆرانييه‌كى ديكه تۆمارده‌كات ،
هونه‌رمه‌ند له‌باره‌ى به‌رهه‌مه تۆماركراوهنييهوه ده‌ڵێت ( يانزه گۆرانيم لهتهلهفزيۆنى مه‌هاباد و (70) گۆرانيي له ڕاديۆكانى كرماشان و قه‌سرى شيرين و سنه‌و تاران ، وه (30) كاسێتم له‌ناو بازاڕدا هه‌يه تۆمارم كردوون ) (*4)
هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى جيا له‌و گۆرانييانهى لهڕاديۆ كان تۆمارى كردووه ، له دانيشتن و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ى ماڵان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند گۆرانى تۆماركردووه ، هونه‌رمه‌ندان وه‌ك ( حه‌سه‌ن زيره‌ك ، عه‌به ده‌ڕژێ ، ئيبراهيمى قادرى ، عه‌لى خه‌ندان ، سهيدئيبراهيمى سه‌قزى ، سه‌يد محه‌مه‌دى سهفايي ، ناسرى ڕه‌زازى و ميديا حسێن )
تۆماركردنى هه‌ريه‌ك لهوئاههنگانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى ناومان هێنان ، بێگومان هه‌ريه‌كه‌يان چيرۆكێكيان هه‌يه ، ئايا ده‌بێت ئه‌و هه‌موو ئاهه‌نگه له‌تۆمارگاكان هه‌بێت ، يان له‌لاى كه‌سانێك پارێزرابن، چونكه ئه‌و ئاهه‌نگانه به‌نرخن بۆ گهنجينهى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردى ،
له‌ساڵى (1976) هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى( 1955 شارى سنه) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندو دهنگبێژى شارى سنه ( تۆفيقى ڕه‌زايي ، 1946 سنه ) ناسراو به ( تۆفيقى سه‌لمانى ) و براده‌رێكى تر به‌ناوى ( شه‌ريف) ده‌چنه شارى بۆكان ،بۆديدهنى هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى ،بڕيار ده‌ده‌ن پێكه‌وه ئاهه‌نگێك تۆماربكه‌ن ، هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى سه‌باره‌ت به‌و ديدارو ئاهه‌نگه‌ى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى ده‌ڵێت ( من و براده‌رێكى ديكه كه ئێستا لهسنهيه و نێوى ناهێنم ( مه‌به‌ستى تۆفيقى ڕه‌زايي ) ه چوينه بۆكان بۆلاى هونه‌رمه‌ند برايمى فه‌تاحى كه‌به بله به‌هار به‌نێوبانگه و يه‌كێك له گۆرانييه‌كانى ( تۆزدهكا تۆزدهكا) يه كهلهڕاديۆى كوردى به‌غدا له‌و كاته‌دا زۆر لێده‌درا ،كاك برايم خۆى له‌گوندى تورجان ده‌ژيا ، زۆربه‌ى ڕۆژان به‌هۆى داوه‌ت و زه‌ماوه‌نده‌وه له‌بۆكان بوو ، كابرايهكيش هه‌بوو به‌نێوى ( تۆفيقى تارژه‌ن) كه‌ئه‌ويش ههرلهبۆكان ده‌ژيا ،به‌ڵام لهچايخانهيهكدا دهيخوارد و ده‌خه‌وت ،به‌ڵێ له‌بۆكان هه‌تا كاك برايمان دۆزييه‌وه و كاك تۆفيق مان ڕ‌ازى كرد كهتارمان بۆ لێبدات، وه‌خت بوو هه‌زار به‌رد شه‌ق به‌رێ ، به‌هه‌رحاڵ و بهههرشێوهيهك بوو ڕازي بوو ، دواتر چوينه موسافيرخانهى (ئێران) له‌بۆكان ، ژوورێكمان لێ به‌كرێ گرت به (100) تمه‌ن، ئێمه‌ش چه‌ند گۆرانييهكمان له‌وژووره تۆماركرد ، تۆفيقى تارژه‌ن ، تارى بۆ دهژهنين و ئه‌و هاوڕێيهم زه‌ڕبى لێده‌دا ) (*5) گۆرانييه‌كانى ئه‌و ئاهه‌نگه‌و هه‌ندێك گۆرانى ( تۆفيقى سه‌لمانى ) له‌گه‌ڵياندا دهيخوێنێ ، بريتين له ( ئه‌ى خهجيجهو خانم ، كاى به‌زاز ، تۆزدهكا ، ئامين و ئامين ، شيرين وه‌ره‌وه ، ئه‌ى وهى له‌رزانه، مه‌له مه‌له‌رزه ، دهيهێنم و لانكۆڵهكهى دارهه‌ناره ) .
هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى گۆرانى لهبۆكانهوه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت بۆ شارى كرماشان ، ئه‌و كاته هونه‌رمه‌ندى گه‌وره ( مه‌زهه‌رى خالقى ، 1938 سنه) به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاديۆى كرماشان بووه، واته ساڵى (1977)، له‌وێ به‌هاوكارى هونه‌رمه‌ندى شمشاڵژهنى گه‌وره‌ى كورد ( قادر عه‌بدوڵڵازاده ، ناسراو به قاله مه‌ڕه ، 1925_ 21/5/2009) چه‌ند به‌رهه‌مێك تۆمار ده‌كات و ده‌يخاته سه‌ر خه‌رمانى هونه‌رى كوردى .
هونه‌رمه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا پيرۆزه‌ى هونه‌ر،له زه‌ماوه‌ند و كۆڕ‌و داوه‌ت ، بهگۆرانييهكانى چێژ وشادى به‌خشيوه و كۆڕ‌و زهماوهندهكانى زياتر به‌جۆش و ڕازاندۆته‌وه،له‌نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستان به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕى به‌رهه‌مى هونه‌رى هه‌بووه ، له‌شێوه‌ى ( كاسێت ) به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ندان و تيپه مۆسيقييهكانى باشوور له‌ڕۆژهه‌ڵات بڵاوبۆته‌وه‌و وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه ، هه‌روه‌ها له‌ڕێي ڕاديۆى كوردى به‌غدا و كرماشان ئه‌وانيش هۆكارى سه‌ره‌كى بوون بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگى هونه‌رمه‌ندان و ئاشنا بوونيان به‌هه‌ست و رۆحى خه‌ڵكى .
دواى ڕاپه‌ڕينى به‌هارى ساڵى (1991) تاڕاده‌يه‌ك سنوور له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات كرايه‌وه وخه‌ڵك نيمچه ئازادييه‌كى هه‌بوو له‌هاتن و چوون ، هه‌روه‌ها ده‌رگايه‌كى كراوه‌بووه بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى (1992) هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى باڵه‌بانژه‌ن و زوڕناژه‌ن ( ڕه‌سوڵ خاليدى ، ناسراو به ڕه‌سوڵ كهڵهوان) ، به‌سه‌ردان دێنه شارى سلێمانى و ميوانى هونه‌رمه‌ند ( ميديا حسێن ،1960 سلێمانى) ده‌بن ، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند به‌هاوكارى كۆمه‌ڵێك ژهنيارى ده‌ست و په‌نجه زێڕين، كاسێتێك لهڕيتمى هه‌ڵپه‌ڕكێ تۆمارده‌كه‌ن ، به‌هاوكارى ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ( خاليد ڕه‌سوڵى ، نهيژهن ) ( سۆران حه‌مه شه‌ريف ، ڤيۆلۆن ) ( به‌همه‌نى ده‌لاك ، كلارنێت) ( دلێر فه‌وزى ، كيبۆرد) و ( ياسين حسێن ، زه‌ڕب ، له‌يه‌ك دوو گۆرانيدا ساز ده‌ژه‌نێ) گۆرانى ( سينه مه‌ڕ مه‌ڕ) بوو به‌ناسنامه‌ى ئه‌و ئاهه‌نگه ، دواى تۆماركردنى ئه‌و ئاهه‌نگه به‌ماوه‌يه‌كى كه‌م هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌م په‌رله‌مانى كوردستان (19/5/1992) ده‌كرا ، ئه‌و گۆرانييه ( سينهمهڕ مه‌ڕ) ببوو به‌لۆگۆى هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وام لهڕاگهياندنى بيسراو بينراوه ده‌درا به‌گوێ و هه‌ستى خه‌ڵك دا، هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى باس و گه‌شته‌ى ده‌كات بۆ سلێمانى و ده‌ڵێت ( قه‌ت بيرم ناچێت كاتێك چوومه سوله‌يمانى ميوانى كاكه ميديا حوسين بووم ، نهوارێكمان به‌يه‌كه‌وه گووت به‌ڕاستى ميديا ده‌نگى خۆشه‌و شاعيرى باشه ) (*6)
دواتر له‌ساڵى (2005) جارێكى ديكه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى قادرى سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كه‌ن و چه‌ند به‌رنامه‌يه‌كى هاوبه‌ش پێكه‌وه له‌كه‌ناڵى كوردسات ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، پاش ئه‌و به‌رنامانه دێنه پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان شارى هه‌ولێر و ماوه‌يه‌ك ده‌مێننه‌وه، له‌ڕێي شاعير ( عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف ) ه‌وه ، هونه‌رمه‌ند سه‌ردانى كه‌ناڵى ئاسمانى ( كوردستان) ده‌كات و پێشوازييه‌كى گه‌رمى لێده‌كرێـت ، كه‌ناڵى ناوبراو ئاماده‌يي خۆيان ده‌ربڕيوه كه به‌رنامه‌ى هونه‌رى بۆ سازبكه‌ن ، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌ميى ماوه هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى به‌ڵێن ده‌دات كهلهكهمترين ماوه‌دا بگه‌ڕێته‌وه و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ى له‌ڕێي ئه‌وانه‌وه بگهيهنيێته هه‌واداران و هۆگرانى گۆرانى ڕه‌سه‌ن ، به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌وداى نادات و ئه‌وه دواين گه‌شتى بووه بۆ باشوور .
ماوه‌ى (40) ساڵ خزمه‌تكردن به هونه‌ر ، به‌فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و زمان و ميلۆدى كوردى ، له‌وماوه دوور و درێژه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى خسته سهرخهرمانى ئاواز و گۆرانى كوردى و فۆلكلۆرى كوردى پاراست و تاو ئه‌و كاته‌ى توانى فۆلكلۆرى زيندووكردهوه،
هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نى (27) ساڵيدا واته له‌ساڵى ( 1959) ژيانى هاوبه‌شى پێكهێناوه‌و خاوه‌نى (3) كوڕ ( ڕه‌حيم ، تاهير و جه‌عفه‌ر ) و يه‌ك كچ ( مه‌عسومه) .
له ڕێكه‌وتى (14/1/2006) لهكۆڵانى سه‌روو لهگهڕهكى ( ساحيل ) ى شارى بۆكان له‌ماڵى خۆي‌دا، به‌داخه‌وه به‌هۆى نه‌خۆشيي و وه‌ستانى دڵه‌وه كۆچى دوايي ده‌كات، جێى داخه هيچ كات هونه‌رمه‌ندانى كورد به‌گشتى نه‌يانتوانيوه لهسايهى هونهرهكهياندا پشوو بده‌ن ، به‌ڵام ئه‌وان گهنجينهيهكى بهنرخيان پێشكه‌شى نه‌ته‌وه‌كه‌يان كردووه ، رۆحى شاد و گڵكۆى هه‌ميشه چراخان بێت .
جه‌مالى ده‌لاك 11/4/2021
سه‌رچاوه ( *1) كتێبى ( خه‌زێنه‌ى هه‌رمان _ چاپى دووهه‌م ) توێژينه‌وه‌ى گۆرانى فۆلكلۆر ، نووسه‌ر : سه‌لاح نيسارى ، لاپه‌ڕه (10)
(*2 و 3 و 4 و6) كتێبى ( ژيان و هونه‌ر ) كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردن و ساغكردنه‌وه‌ى ( تاهير كرمانج) چاپى يه‌كه‌م _ به‌رگى دووه‌م 2017 ، لاپه‌ڕه ( 194) ، ديدارى نێوان تاهير كرمانج و هونه‌رمه‌ند ئيبراهيمى فه‌تاحى له‌ڕێكه‌وتى ( 7/3/2005) شارى بۆكان .
(*5) ناسرى ڕه‌زازى ، لهچاوپێكهوتنێكى هه‌مه لايه‌نه‌دا ، گفتوگۆى : مه‌گديد سه‌پان ، ڕۆژنامه‌ى پاشكۆى ئه‌ده‌ب و هونه‌رى كوردستانى نوێ ، ژماره ( 1770) له ( 24/12/1998)
سوپاس و پێزانين بۆ هونه‌رمه‌ند و شاعير ( ميديا حسێن) له‌ڕێي په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ندێك زانيارى پێ به‌خشيم ، وهههروههاسوپاس و ستايش بۆ سايتى (www.xozga.com)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.