زۆرده‌گمه‌نن ئەو كەسایەتیانەی كە هەموو ژیانی خۆیان ده‌به‌خشن بە گەلەكەیان، بەردەوام وەك مۆم ده‌سوتێن و ڕووناكیان بۆ دەورو بەرەكەیان بووە وخۆیان لێی بێ بەشبوون، هونەرمەند شەوكەت رەشید یش یەكێكە لەو هونه‌رمه‌نده فره به‌هرانه دڵسۆزانە كە هەموو كات خۆبەخشانەو بێ پشوودان لەخزمەتی ئەو ڕێبازەدا بووە كە هونەری موزیك و گۆرانی كوردی یە ، تادوا ساتەكانی ژیانی ڕێبوارێكی ماندوونه‌ناس و بەئەمەكی ڕێگای هونەر بوو، وەك موزیكژەن و گۆرانیبێژ و فێركاروئاوازدانەر.
ژیانی هونەری هونەرمەند شەوكەت ڕەشید، لێوان لێو بووه لە كاری هونەری و خزمەتكردن و فێركردن و بەخششی هونەری لەشاری كەركوك و سلێمانی، هەرچەندە خودی هونەرمەند بەتوانا و كارە هونەرییەكانی بوونی خۆی سەلماندووە و ناو و كەسایەتی هونه‌ری لەیادەوەریماندا و خانه‌ی مۆسیقا و گۆرانیدا بەپیرۆزی ده‌مێنێته‌وه.
هونەرمەندی كلارنێت ژەن ، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ و قسەخۆش شه‌وكه‌ت ڕه‌شید...!
گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی شوێنی له‌دایكبوونی هونه‌رمه‌ندان ( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید ، عوسمان عه‌لی و حه‌مه‌ی نێرگز ) و هه‌روه‌ها شوێنی گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنی هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ) له‌بواری هونه‌ردا.
هونه‌رمه‌ند( شەوكەت رەشید عیزەت عەبدوڵڵا هەمزە ئاغای بابان) له‌خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار و هونه‌ر خۆشه‌ویست كه‌پێكهاتبوون له ( حه‌وت خوشك و سێ برا ) له‌ساڵی (1930) له‌گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی هاتۆته دنیاوه.
بۆ ده‌ڵێم خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌ر دۆست، لەبەر ئەوەی باوكی ( ڕه‌شید عیزه‌ت ) شمشاڵژەنێكی باش و بەتوانا بووە ، شمشاڵێكی ڕەنگ زەردی جوانی هەبووە هەركات خۆی سەلیقەو زەوقی هه‌بوایه شمشاڵی بۆ منداڵەكانی ژەنیوە(1)
ئەو هەستە هونەرییە و سۆزە شیرینەی شمشاڵەكەی باوكی ، كاریگەری لەسەر هەردوو برا ( شەوكەت و سەلاح ڕه‌شید) داناوە، هونه‌رمه‌ند سه‌رنجی بۆ شمشاڵژەنینەی باوكی و ڕاهێنانی دەست و پەنجەو سینەی پرهەناسەی بەشمشاڵژەنین ڕابێنێ، شه‌وكه‌ت ڕه‌شید له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی سییه‌كان ده‌خرێته به‌رخوێندن ومنداڵێكی ڕووخۆش و سیما به‌خه‌نده بووه ، له‌و كاته‌وه هه‌ست به توانا و به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی تێدا به‌دی كراوه‌و ، له‌ناو پۆڵ و گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌كه‌ی زۆر جاران گۆرانی‌یان پێ خوێندووه ، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه كارێكی دژوار بووه بۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌رمی كردووه ، به‌ڵام به‌هاندانی مامۆستاكان و هاوڕێكانی شه‌رمی وه‌لاناوه‌و گۆرانی و سروودی بۆ قوتابیان و مامۆستاكانی خوێندووه، ئاستی خوێنده‌واری هونه‌رمه‌ند ته‌نها قۆناغی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه و ، دواتر شانی خستۆته به‌ر كاركردن و له‌قوتابخانه و خوێندن دووركه‌وتۆته‌وه، هونه‌رمه‌ند كاتێك ته‌مه‌نی ده‌بێته (18) ساڵ، واته ساڵی (1948) بانگهێشت ده‌كرێت بۆ سه‌ربازی ، دیاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و سه‌ربازیكردنه به‌زۆره‌ملێ بووه، ڕه‌وانه‌ی شاری كه‌ركوكی ده‌كه‌ن ، پۆشاكی سه‌ربازی ده‌پۆشێت و له‌گۆڕه‌پانی مه‌شق كردن‌دا پرسیار له‌سه‌ربازه‌كان ده‌كه‌ن كێ خوێنده‌واری هه‌یه ، هونه‌رمه‌ند یه‌كێك ده‌بێت له‌و سه‌ربازانه كه خوێنده‌واری هه‌یه،دوای جیاكردنه‌وه‌یان هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید داوا ده‌كات ڕه‌وانه‌ی تیپی ( جوق و مۆسیقای سه‌ربازی ) بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زو ئاره‌زووی له‌مۆسیقا هه‌بووه‌و داواكه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌بێت به‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی تیپی جوق و مۆسیقای سه‌ربازی و درێژه به مه‌شقكردن وفێربوونی ئامێره مۆسیقیه‌كانی وه‌ك ( كلارنێت ، نای ، سه‌كسیفۆن ، عود ، باڵه‌بان ، ته‌پڵ و جومبوش) ڕۆژ به‌ڕۆژ توانا و به‌هره هونه‌رییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌ندامێكی چالاكی تیپه‌كه‌یه‌و به‌عه‌شقه‌وه كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ،تاده‌گاته پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی جوق و مۆسیقای سه‌ربازی، هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید كه‌سێكی خۆنه‌ویست نه‌بووه، به‌ڵكو خولیای بووه ئه‌و فێربوون و زانیارییانه‌ی په‌یدای كردووه‌ته‌نها بۆ خودی خۆی نه‌بێت ، به‌ڵكو به‌په‌رۆشییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات چه‌ندین كه‌س فێری مۆسیقا بكات. ساڵانێكی زۆر له‌شاری كه‌ركوك ده‌مێنێته‌وه‌و زیاتر ڕۆده‌چێته ناو ڕۆحی مۆسیقاوه‌و شاره‌زاییه‌كی باش له‌ئامێره‌كانی ( كلارنێت و جومبوش و عود) په‌یداده‌كات و ده‌بێته ژه‌نیارێكی به‌ناوبانگ له‌شاری كه‌ركوك‌و سلێمانی.
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیاری لێهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌رله‌منداڵییه‌وه به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی هه‌بووه، بۆمه‌به‌ستی تۆماركردنی گۆرانی ڕووده‌كاته ڕادیۆی كوردی به‌غدا، نووسه‌ر و بێژه‌ری به‌توانا (كه‌مال ڕه‌ووف محه‌مه‌د ) ئاماژه به‌یه‌كه‌م ڕۆژی تۆماركردنی گۆرانی له‌ڕادیۆ ده‌دات ( بۆ یه‌كه‌مین كه‌ڕه‌ت له‌ڕۆژی شه‌ممه( 1/2/1958 ) سترانی له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا بڵاوكردۆته‌وه، ( به‌پێی زانیاری مامۆستا باكوری نوسیویه‌تی ده‌ڵێت ( یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی ،، چاوی كاڵت دڵ ئه‌فڕێنێ ، بووه) وه‌دواتر له دوای 14ی ته‌مموزی 1958 ه‌وه له‌ئاهه‌نگه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك و به‌غداوه‌ك كلارنێتژه‌ن و سترانبێژ ده‌ركه‌وتووه) (2)
هونه‌رمه‌ند له‌وكاتانه‌ی له‌تیپی جوق و مۆسیقای سه‌ربازی و مه‌شق كردن له‌سه‌ر ئامێره مۆسیقیه‌كان، له‌هه‌مانكاتیشدا، ئاستی خوێندن و خوێنده‌واری خۆی به‌هێزده‌كات تا بڕیارده‌دات به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ( خاریجی) بدات ، مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر باكووری نوسیویه‌تی( زیره‌كایه‌تی و چوست و چالاكی هونه‌ری ، چ له چوارچێوه‌ی جوقی عه‌سكه‌ری كه‌ركوك و چ له‌و تیپه مۆسیقایانه‌ی به‌شداری تێداكردوون، بووه هۆی قبوڵكردنی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا، شه‌وكه‌ت ڕه‌شید وه‌ك ( قوتابییه‌كی خاریجی) ئیمتیحانی وه‌زاری بدات و تاقیكردنه‌وه‌كه‌شی كرد ، به‌پله‌ی سه‌ركه‌وتوو( امتیاز) بڕوانامه‌ی وه‌رگرت له‌ساڵی ( 1967_ 1968) دا بوو . (3)
له‌هه‌مان ساڵدا كه بڕوانامه به‌ده‌ست دێنێ واته (1968) هونه‌رمه‌ند ده‌چێته ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك و یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی ( كاڵێ هه‌ی لیمۆ) تۆمارده‌كات.
كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی، له‌ساڵی( 1969 ) داده‌مه‌زرێت، ئامانجی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی هونه‌رمه‌ندان و ،
هه‌وڵدان بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی به‌هره‌داران له‌هونه‌ر و وێژه له‌پێناوی خزمه‌تكردنی هونه‌ر و وێژه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و هونه‌رێكی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌م چوار به‌شه سه‌ره‌كییه پێكهاتووه :
( به‌شی گۆرانی و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ ، به‌شی نواندن ، به‌شی وێژه و به‌شی هونه‌ری ته‌شكیلی)
هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید یه‌كێك ده‌بێت له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامێكی چالاكی كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی ده‌بێت، ئه‌م تیپه گه‌لێك به‌رهه‌م له‌سه‌ر شانۆ و ته‌له‌فزیۆن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ندامانی به‌شی گۆرانی و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ بریتی بوون له ( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید ، نامدار قه‌ره‌داخی ، سه‌لاح ڕه‌شید ، عه‌لی حه‌مه ڕه‌زا ، حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا ، شێركۆ عادل ، هوشیار كه‌مال) گۆرانیبێژه‌كانی تیپی ناوبراو هونه‌رمه‌ندان ( عوسمان عه‌لی ، حه‌مه‌ی نێرگز ، سه‌لاج مه‌جید و بله‌ی سه‌عه كه‌ڕ ...تاد)
له‌باره‌ی سه‌ره‌تاكانی كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی ئه‌و ڕۆحی یارمه‌تییه‌ی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕهشیدبۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( نامدار قه‌ره‌داخی) ده‌ڵێت ( سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ( ئه‌حمه‌د ده‌نگ گه‌وره ) بوو ، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵ بریتی بوون له ( نوری وه‌شتی ، ته‌ها خه‌لیل ، نه‌وزاد مه‌جید ، شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و جه‌لال كۆچه‌ر ) هی تریش بوون، دواتر هه‌ندێك له‌وانه دوور كه‌وتنه‌وه ، بۆ نموونه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو شه‌وكه‌ت ڕه‌شید چونكه له كه‌ركوك له‌تیپی جوق فه‌رمانبه‌ر بوو ، دوو ژنیشی هه‌بوو ماڵێك له‌سلێمانی و مالێكی دیكه‌ی له‌كه‌ركوك بوو، بۆیه نه‌یتوانی تاكۆتایی له‌گه‌ڵماندا بمێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نابێ ئه‌وه له‌بیر بكه‌م كههونهرمهندان به‌گشتی و كۆچكردوو شه‌وكه‌ت ڕه‌شید به‌تایبه‌تی زۆر به‌گه‌رمی باوه‌شیان بۆ كردمه‌وه و فه‌رموویان لێكردم ، و هانیان دام له‌ناو تیپه‌كه‌دا شوێنیان كردمه‌وه و ده‌ستیان گرتم، جگه له‌لایه‌نی هونه‌ری له‌لایه‌نی ڕۆحی شه‌وه ، كاك شه‌وكه‌ت یارمه‌تی داوم چونكه هیچی وام نه‌ده‌زانی كه‌چی له‌و تیپه‌دا به‌شدارییان پێ‌كردم) (4)
هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید وه‌ك ئاواز دانه‌ر ومۆسیقا ژه‌ن و گۆرانیبێژ و موزیكزان و نۆته زان بره‌وی دا به ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ر ، خزمه‌تێكی بێ وێنه‌ی به هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی میلله‌ته‌كه‌ی كرد، ئاوازی بۆ زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان داناوه وه‌ك ( ئیبراهیم خه‌یات ، عوسمان عه‌لی ، حه‌مه‌ی نێرگز، سه‌لاح ڕه‌شید ، سه‌لاح مه‌جید و كامه‌ران عومه‌ر) كاره هونه‌رییه‌كانی وه‌ك موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ له‌چه‌ند تیپێكی مۆسیقادا چڕكردۆته‌وه ، هونه‌رمه‌ند ئه‌ندامی شانازی ( مۆسیقای كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی ، تیپی مۆسیقای سۆلاڤ و تیپی باواجی كۆیه) بووه.
هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و تیپی مۆسیقای سۆلاڤ...
هونه‌رمه‌ند به‌هۆی ناو ناوبانگی وه‌ك موزیكژه‌نێكی به‌توانا ده‌ركردبوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه له‌شاری كه‌ركوك هاوڕێیه‌تی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و شاره درووست ده‌كات، چۆنیه‌تی چوونی بۆ ناو تیپی مۆسیقای سۆلاڤ، یه‌كێك له‌هاوڕێی دێرینه‌كانی هونه‌رمه‌ند ، موزیكژه‌ن و شاعیر ( ڕه‌مه‌زان زامدار) ده‌ڵێت ( هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید له‌ساڵی 1964 هات بۆ تیپه‌كه‌مان، منیش یه‌كسه‌ر كردم به‌ئه‌ندام له تیپی مۆسیقای سۆلاڤ، جگه له‌من و شه‌وكه‌ت ڕه‌شید، ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌شمان له‌گه‌ڵدابوو( عه‌بدولئیلا محێدین، سه‌لاح سه‌ڕاج، سه‌ردار فه‌تاح ، سه‌لاح ڕه‌شید ، ئه‌نوه‌ر تاهیر كۆیی، حه‌مه ڕه‌زا و قادر مه‌ردان) له‌دوایشدا شه‌وكه‌ت ڕه‌شید بوو به‌سه‌رۆكی تیپه‌كه، هونه‌رمه‌ند هاوكاری و به‌شداری له‌چالاكییه كانی تیپه مۆسیقیه‌كانی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كۆیه‌دا كردووه، ئه‌ندامێكی چالاكی تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوكیش بوو) (5)
هونه‌رمه‌ند جگه له‌به‌هره‌و توانایی ژه‌نینی ئامێره‌كانی موزیك و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تیه قسه له‌مست و نوكته‌باز و خۆش مه‌شره‌ب و كۆڕگه‌رمكه‌ری دۆست و یاران و هاوڕێیانی ، ئه‌و خه‌سڵه‌تانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆشیان بووێت و هه‌موو كات به‌چاوی ڕێز‌و حورمه‌ته‌وه له هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید بڕوانن، له‌ساڵی (1967) له‌چه‌ند ئاهه‌نگێكی ماڵانی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك) له‌شاری سلێمانی وه‌ك ژه‌نیارله‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( ولیه‌م یوحه‌ننا ، عهزۆلهی ته‌پڵ ، سه‌لاح ڕه‌شیدی برای ، حه‌سه‌نی نه‌ی ) یه‌كێك له‌و ئاهه‌نگانه‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ماڵی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شیدسازكراوه.
ده‌كرێت ئه‌و زانیارییه‌ش بخه‌مه ڕوو له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی برا ( محه‌مه‌د و حه‌سه‌نی ماملێ ) به‌سه‌ردان هاتوونه‌ته شاری سلێمانی ، به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و سه‌لاح ڕه‌شید و ولیه‌م یوحهنناو ئیبراهیمی خه‌یات كاسێتێك بۆ هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ ، له‌ماڵی (غه‌ریبه قه‌ڵه‌و) تۆمارده‌كه‌ن.
له‌دوای به‌یانی 11 ی ئاداری 1970 بارودۆخێكی باش بۆ دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دێته كایه‌وه و چالاكی هونه‌ری ، گۆرانی و مۆسیقا و شانۆگه‌ری له‌گه‌شه سه‌ندندا ده‌بێت، هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید وه‌ك ژه‌نیارێكی كارامه‌و چالاك و پڕ ووزه له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ندانی تیپی باواجی كۆیه له‌شاری كۆیه‌و سلێمانی چه‌ندین ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی (1970) له‌یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی هه‌روه‌ها له‌ڕێكه‌وتی ( 19/7/1970) له‌یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆیه،
له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی ، هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه بانگهێشت ده‌كرێن بۆشاری سلێمانی، له‌هۆڵی ئاماده‌یی سلێمانی كچان بۆماوه‌ی (10) ده ڕۆژ( 13/9/1970) هونه‌رمه‌ندانی كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی و باواجی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن ، هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید یه‌كێك بووه له‌ئه‌ندامی شانازی نێوان تیپه مۆسیقیه‌كان، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ( نامدار قه‌ره‌داخی ، جان تۆماس ، زاهیر محه‌مه‌د، ئه‌نوه‌ر تاهیر ( مه‌لائه‌نوه‌ر )،وریا ئه‌حمه‌د، سه‌ردار ئه‌حمه‌د، هاروت باڵانگیان، سه‌لاح ڕه‌شید )
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی حه‌فتاكان به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و هه‌ندێك له‌هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری شاری كه‌ركوك ، تیپێكی مۆسیقا داده‌مه‌زرێنن به‌ناوی ( تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك) شه‌وكه‌ت ڕه‌شیدی هونه‌رمه‌ند سه‌رپه‌رشتی ئه‌و تیپه‌ی كردووه و ، له‌ڕێگای ئه‌م تیپه‌وه هونه‌رمه‌ند زۆر هاوكاری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كردووه كه‌له‌ته‌له‌فزیۆن كاری هونه‌رییان تۆماركردووه.
هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید له‌باشووری كوردستان به‌دووه‌مین هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیارو چاكترین و به‌تواناترین ئامێری ( كلارنێت) له‌دوای هونه‌رمه‌ند ( قادر دیلان) ئه‌ژمارده‌كرێت و، چاره‌كه تۆنی بۆئامێری كلارنێته‌كه‌ی زیادكردووه و له‌ژه‌نینی ڕۆژاواییه‌وه گۆڕیویه‌تی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌هره هونه‌رییانه‌ی كه هونه‌رمه‌ند هه‌یبووه خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی بووه كه خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه ( چاوی كاڵت دڵ ئه‌فڕێنێ ، كاڵێ هه‌ی لیمۆ ، زۆر دهمێكهچاوهڕوانم ، ئاخ له‌بۆ شاره‌زایه ، جه‌ژنه جه‌ژنی شادییه ،چه‌ند جوانه، كێ ئه‌ڵی تۆبه‌كه له‌مه‌ی ، ئایه‌و ئۆییه ،قوربانی چاوی كاڵت بم ، سروودی نه‌ورۆز و سروودی بارزانی نه‌مر) وه‌توانای ده‌نگناسیشی هه‌بووه و خاوه‌نی ده‌نگی به‌سۆزو خۆشیی په‌لكێشكردووه تا هه‌نگاو هه‌ڵگرن بۆ نێو دنیای هونه‌ری موزیك و گۆرانی ، له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ره‌شید به‌رنامه‌یه‌ك له‌ئاماده‌و پێشكه‌ش كردنی خۆی بوو ، به‌ناوی ( ئاره‌زوومه‌ندان ) له‌ڕێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه گه‌نج و لاوی ده‌نگخۆشی كوردی بانگهێشت ده‌كرد كه ده‌نگخۆشیی و توانا هونه‌رییه‌كانیان نه‌شارنه‌وه و بیخه‌نه ڕوو و خزمه‌تی هونه‌ری نهتهوهكهیانی پێ بكه‌ن ، هونه‌رمه‌ند به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی ئه‌دواند و زیاتر هانی ئه‌دان ، له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌رنامه‌ی ئاره‌زومه‌ندان یه‌كێك له‌به‌رنامه سه‌رنج ڕاكێش و پر چێژه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك بوو، بینه‌ران چه‌نێ چێژیان له‌هونه‌ری ده‌نگخۆشیی ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه وه‌رده‌گرت دوو هێنده‌له قسه‌خۆش و خۆش مهشرهبهكانی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید، ببوون به هۆكاری زیاتر ڕاكێشانی بینه‌ری به‌رنامه‌كه ،
هه‌رچۆنێك خوێندنه‌وه بۆ ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌مر و دڵسۆزه بۆ هونه‌ر بكرێت هێشتا كه‌مه ، چونكه هه‌موو ژیانی بۆ هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه، له‌دوای گه‌ڕان و ووردبوونه‌وه له‌و ژیانه لێورێژه له‌به‌خششی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و دڵسۆزیی بۆ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌بێ كۆڵنه‌دان هه‌موو كات له‌خه‌می پێشخستنی هونه‌ری گه‌له‌كه‌یدا بووه و مه‌به‌ستی بووه كه گه‌نج و لاوی كورد فێری ئامێره‌كانی مۆسیقا بن ، له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه چاوم كه‌وت به یاده‌وه‌رییه‌كی برای هونه‌رمه‌ند ( كورده سابیر ) و ده‌ڵێت ( هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید له‌ساڵی (1978) تووشی ڕووداوی هاتوچۆ هاتبوو به‌گۆچان ده‌ڕۆیشت به‌و باره ته‌ندروستیه ناجێگیره‌وه هات بۆ شاری سلێمانی و به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید، تیپی مۆسیقای ئامێری هه‌وایی درووست كرد كه پێك هاتبوو له (22) ئه‌ندام، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده لهناجێگیرترین بارودۆخی ته‌ندروستیدا هێشتا له‌خه‌می هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بووه.
له‌ساڵی (1984) دوو گۆرانی له‌ڕێی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوكه‌وه بڵاو بوونه‌وه ، كه زۆر به‌زوویی بوونه باس و خواس و زۆر سه‌رنجی خه‌ڵكه ڕاده‌كێشاو ببوونه وێردی سه‌رزاری گوێ‌گران و بیسه‌رانی گۆرانی ( په‌یمان _ئێمه گیانێكین ، له‌هۆنراوه‌ی (ڕه‌زا حه‌مه‌ی شاعیر ) و ئاوازی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یات ) و گۆرانی ( به‌هاری عومرم، هۆنراوه‌ی (شێخ حه‌سیب قه‌ره‌داخی ) و ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( سه‌لاح ڕه‌شید) ئه‌و دوو گۆرانییه دوای چه‌ندین ساڵ به‌جوانترین و پڕ واتا و خۆشترین میلۆدی و به‌رهه‌می سه‌رده‌می زێڕین ناسراون، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی تۆماركردنی ئه‌و دوو گۆرانیه‌وه ڕۆڵی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید چی بووه؟
هونه‌رمه‌ند سه‌لاح ڕه‌شیدی برای بۆمان ده‌گێڕیته‌وه (ساڵی 1984 بوو ، رۆژێك كاك شه‌وكه‌تی برام ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و وتی : كاك برایمی خه‌یاتیش له‌گه‌ڵ خۆت بێنه و موافه‌قه‌تی یه‌كی گۆرانییه‌كم بۆ وه‌رگرتوون، له‌گه‌ڵ كاك برایم چووین بۆ كه‌ركوك ، كاك شه‌وكه‌ت له‌شه‌و ڕۆژێكدا بۆ گۆرانی به‌هاری عومرم مۆسیقاكه‌ی دابه‌شكرد ، كاك برایمیش گۆرانی ( ئێمه گیانێكین لهدووجهستهدا ) هه‌ردوكمان گۆرانییه‌كانمان له‌ڕۆژێكدا تۆماركرد ، گۆرانییه‌كانی هه‌ردوكمان ناوبانگێكی باشی دهركردلهسهر مسته‌وای كوردستان، خه‌ڵك زۆر پێیان موعجیب بوون) (6)
خامه‌م خستۆته سه‌ركاغه‌ز بۆ مه‌به‌ستی یاده‌وه‌ری و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ژیانی هونه‌ری هونهرمهندشهوكهت ڕه‌شید ، دوای گه‌ڕانی زۆرم به‌دوای سه‌رچاوه‌دا ، هه‌ندێك جار هه‌وڵیشم داوه له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه یان سۆشیال میدیاوه ڕاو بۆچوونی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و شاعیران له‌مه‌ڕ ئه‌و هونه‌رمه‌نده وه‌ربگرم و بزانم حوێندنهوهیان چییه‌و چۆنه؟ له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند، بۆئه‌و مه‌به‌سته هانام برده به‌ر شاعیری جوانی و هه‌ست ناسك ( حه‌مه عه‌زیزی شاعیر ) له‌وڵاتی كه‌نه‌دا ، سه‌باره‌ت به شه‌وكه‌ت ڕه‌شیدی فره به‌هره وتی ( هونەرمەندی کۆچ کرد‌و کاک ( شەوکەت ڕەشید ) ژەنیارێکی دیار و داهێنەر بوو لە ژەنینی ئامێری ( کلارنێت ) دا ، وێڕای ژەنیاریەکەی ئاوازدانەر و گۆرانی بێژیش بوو ، لە مێژوی تەمەنی هونەرەکەی دا خولیایەکی دڵسۆزانە و عەشقێکی پاکی هەبوو بۆ بایەخ پێدان بە گەشە سەندنی ڕەسەنایەتی و ، بە سەردەمانە کردنی گۆرانی کوردی لەو سەردەمەدا کە کاک ( شەوکەت ) ی هونەرمەندی تێدا ژیاوە .
ئەم هونەرمەندە گەلێک لە ئەمە زیاتر هەڵدەگرێت و شایستەی قەدر گرانی و ڕێز لێگرتنە ، بەڵام مەخابن ئەمیش وەک سەدان سەربازی ونی نێو بواری ئەدەب و هونەر ، ناو و بیرەوەری و ئاستی بەرزی هونەرەکەی کاڵ بۆتەوە و کراوە بە ژێر خۆڵی فەرامۆشی و لە بیرچونەوە دا ).
وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا هونه‌رمه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی خۆش مه‌شره‌ب و قسه خۆش و قسه له‌ڕوو بووه، پێمخۆشه یه‌كێك له به‌سه‌رهات وقسه خۆشه‌كانی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید بنووسم كه وه‌ستا (هیوای مه‌دحه‌تی كه‌بابچی) له‌شه‌قامی كانی ئاسكان گێڕایه‌وه ( هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید یادی به‌خێر زۆرجاران ده‌هاته لای من بۆ كه‌باب خواردن ، ڕۆژێك ته‌شریفی هێناو داوای كه‌بابی كرد ، منیش وتم كاك شه‌وكه‌ت سیرت بۆبكهمه كهبابهكهوه ، به‌ڕوویه‌كی خۆش و پر خه‌نده‌وه فه‌رمووی ، من زوڕنا لێ ئه‌یه‌م بۆم تێكه با ههرسیر بخۆم و زوڕنا لێ یه‌م)
شه‌وكه‌ت ڕه‌شیدی هونه‌رمه‌ند ، دوای چه‌ندین ساڵ خزمه‌تكردن له‌ساڵی (1989) خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ست و نه‌ستی هه‌رله‌لای خزمه‌تكردنه به هونه‌ری موزیك و گۆرانی.
له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هونه‌رمه‌ند دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، ماڵیكی له‌كه‌ركوك و ماڵیكی له‌شاری سلێمانی بووه، له‌ساڵی (1957) خاتوو ( صهدیقه محێدین ) و له‌ساڵی (1960) خاتوو ( میسریه ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا) ده‌خوازێت،له هاوسه‌ری یه‌كه‌م ده‌بنه خاوه‌نی ( چوار و كچێك) به‌ناوه‌كانی ( سامان سه‌روه‌ت، سۆران ، سه‌رتیپ و سۆزان) له‌هاوسه‌ری دووه‌می ( سێ كوڕ‌و چوار كچ) به‌ناوه‌كانی ( ساماڵ سروه ، سۆلاڤ ، سیروان ، مه‌ریوان ، سوزناك و سارا) (7)
به‌داخێكی زۆره‌وه هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ره‌شید ، له‌مانگی ئابی ساڵی (1990) دووچاری نه‌خۆشیی ( جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ) ده‌بێت و ئازاری نه‌خۆشیه‌كه‌ی ڕۆژ به‌رۆژ ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنێ،
هاوڕێی دێرینی هونه‌رمه‌ند و ڕاگه‌یاندنكارو بێژه‌ری دێرینی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك ( هاشم جه‌باری ) ده‌ڵێت ( هاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ره‌شید ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى ساڵى 1971، هاوڕێیه‌تیمان هێنده پته‌و بوو تا گه‌یشته هاتوچۆى خێزانى و به‌یه‌كه‌وه چه‌ندان سه‌یران و گه‌شتمان كردووه بۆ به‌غدا و حله و سلێمانى و هه‌ولێر و شه‌قڵاوه و ... تاد، له رێى ئه‌وه‌وه چه‌ندان هونه‌رمه‌ندم ناسى، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خزمه‌تێكى بێ ئه‌ندازه‌ى هونه‌رى كوردى كرد و ده‌یان هونه‌رمه‌ندى له بوارى گۆرانى و موزیك پێ گه‌یاند. له زۆربه‌ى ئاهه‌نگه تایبه‌تى و بۆنه‌كاندا به‌ته‌نیا كلارنێت و جومبش و عوودى ده‌ژه‌نى و گۆرانى ده‌چڕى. له راپه‌ڕینی (1991) و له‌كاتى رزگاركردنى شار و شارۆكه‌كانى كوردستان من و شه‌هید (ئه‌سعه‌د شێخ بزێنى) و نووسه‌رى كۆچكردوو (محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نگنه) سه‌ردانی شهوكهتمان كرد كه ئه‌وكات نه‌خۆش و به گۆچان ده‌ڕۆیشت، له‌وكاته هه‌واڵى رزگاركردنى شارۆكه‌ى مه‌خموور راگه‌یه‌نرا و ئه‌ویش به‌گریانه‌وه گوتى: وا خه‌ریكه كه‌ركووكیش رزگار ده‌بێ، منیش مه‌رگ ته‌نگى پێههڵچنیوم و ئه‌م ئازادییه‌ی كه‌ركووك نابینم) (8)
هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ره‌شید ، بارودۆخی ته‌ندروستی تێكده‌چێ و له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی یه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن له‌شاری كه‌ركوكه‌وه ده‌یبه‌ن بۆ شاری سلێمانی بۆلای پزیشكه پسۆرهكهی ( دكتۆر فوئادا بابان) كاتێك ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی زێدی له‌دایكبوونی له‌ڕۆژی( ١٧/٤/ ١٩٩١ ) بۆهه‌میشه ماڵئاوایی له‌هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و دۆست و یارانی ده‌كات ،
كاتێك شه‌وكه‌ت ڕه‌شیدی هونه‌رمه‌ند گیان ده‌سپێرێت ، میلله‌ته‌كه‌مان له‌گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی و و ته‌نگه‌ژه‌دا ده‌ژیا ئه‌ویش كۆچیی ملێۆنی خه‌ڵكی كوردستان بوو واته كۆڕه‌وه‌كه، هونه‌رمه‌ند لەگۆڕستانی شێخ محێدین له شاری سلێمانی به‌خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌سپێردرێت.
هه‌زاران چه‌پكه گوڵ بۆسه‌رگڵكۆی پیرۆزی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و بۆهه‌میشه یاد و یاده‌وه‌رییه شیرینه‌كانی به‌رزو له‌لوتكه‌ی شكۆداریدا ده‌مێنێته‌وه.
جه‌مالی ده‌لاك 4/7/2021
سه‌رچاوه :
- و6) دیدار لەگەڵ هونەرمەند سەلاح رەشید (١١/٦/٢٠١٤) سازدان جەلال هانیسی .
- )كتێبی مێژووی ڕادیۆی كوردی به‌غداد (1939 _1958) نووسینی (بابی لالۆ ) كه‌مال ڕه‌ئوف محه‌مه‌د ،،به‌رگی یه‌كه‌م _جزمی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕه (660)
- و 7 )كتێبی گۆرانیبێژه نه‌مره‌كان ،، باكووری ،، به‌شی دووه‌م ، لاپه‌ڕه ( 199 و 200)
- )گۆڤاری چلاواز ..دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داخی ، سازدانی هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د، ژماره (47) كانوونی دووه‌می 2010
- )له‌ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید ،، ئاماده‌كردنی : ستار جه‌باری ،،، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك
(8) سایتی وشه .. شه‌وكه‌ت ره‌شید.. هونه‌رمه‌ندێكى فره‌به‌هره‌ی بوارى موزیك و گۆرانی ... ستار جه‌باری
26/7/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.