ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی هه‌میشه ئاواتی بووه، له‌ژێر سایه‌ی ڕه‌شماڵی هونه‌ردا گۆرانی و سروودی ئاشتیی بۆ یه‌كگرتن و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بخوێنێ ،هونه‌رمه‌ندێك زیاتر له‌نیوه‌ی ته‌مه‌نی له‌پێناو خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی ته‌رخان كردبوو، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگ به‌سۆزو خاوه‌ن هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و هه‌ڵوێستی به‌رزی كوردانه‌یه ، هونه‌رمه‌ند (ئیبراهیم محه‌مه‌د) كهلهدنیای هونه‌ردا به (ئیبراهیمی خه‌یات) ناسراوه.
خاوه‌ن ده‌نگێكی خۆش و هه‌ست بزوێن و، گهروویهك كه مۆركێكی كوردانه‌ی له‌خۆگرتووه، به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی هه‌مووانی سه‌رسام كردبوو، له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا زۆر خزمه‌تی به مه‌قام و گۆرانی و سروودی كوردی كردووه و ، گه‌نجینه‌یه‌كی به‌نرخی بۆنهتهوهكهی به‌جێهێشتووه،هه‌ركاتێك كه‌باسی سرووشتی جوانی كوردستان ده‌كرێت ، بێشك مامۆستا( گۆران) ی شاعیر دێته یادمان كه خاوه‌نی ئه‌و خه‌سڵه‌ته جوانهیهو له‌هۆنراوه‌كانیدا جوانی و دڵڕفێنی كوردستانی لههۆنراوهكانیدابهرجهستهكردووه،زۆر له‌هۆنراوه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ئاوازێكی ناسك و خۆش داڕیژراوهو خوێندراوه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یات بێ وێنه شه‌یدا و هۆگری هۆنراوه‌كانی مامۆستا گۆران بووه و ، ئاوێته‌ی ڕۆح و به‌رهه‌مه‌كانی بووه.كاتێك به‌ده‌نگه خۆش و به‌سۆزه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند گوێبیستی گۆرانییه‌ك یان ئاوازێكی نوێ ده‌بین ، ئه‌وه‌نده به‌هه‌ست و پڕ چێژی هونهرییهوهگۆرانییهكهی خوێندووه ، ئارامیی ده‌به‌خشێته هه‌ست و نه‌ستی گوێگر و ئه‌وكاته زیاتر لامان رۆشنتر ده‌بێت كه (گۆران) ی شاعیر چی هۆنیوه‌ته‌وه، واته له‌ده‌نگ و چریكه‌ی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یاته‌وه به‌رزی هۆنراوهكهو ناسكی میلۆدییهكهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یات كێیه..؟!
بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ( به‌رزنجه) ن له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێشوو،ئه‌و ماڵباته به‌رزنجه به‌جێ دێڵن و ڕووده‌كه‌نه شاری سلێمانی، له‌یه‌كێك لهگهڕهكه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی به‌ناوی (گۆیژه) نیشته‌جێ ده‌بن، ناوی تـــــــــــــهواوی هونه‌رمه‌ند ( ئیبراهیم محه‌مه‌د مسته‌فا ) یه ،له‌ساڵی (1931) له‌خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار و ڕه‌نجده‌رو زه‌حمه‌تكێش، له‌گه‌ڕه‌كی گۆیژه چاوی به‌تاڵ و شیرینیه‌كانی ژیان هه‌ڵدێنێ، كاتێك تـــــــــــهمهنی ته‌نها یه‌ک ساڵان ده‌بێت (محه‌مه‌د مسته‌فا) ی باوکی کـــــــــــه به ( حه‌مه هه‌لاج ) ناسراوه، کۆچی دوایی ده‌کات، باوكی له دوای خۆی (چوار کوڕ‌و کچێک) به‌جێ دێڵێت به‌ناوه‌كانی ( تۆفیق ، فه‌ره‌ج ، ئیبراهیم ، ئیسماعیل ، فاتمه ) دایکی هونه‌رمه‌ند ناوی ( حه‌لاوه عه‌بدوڵڵا چاوشین ) ه خاتوونێكی سه‌لار و بوێر‌و ئازابووه له دوای كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ژیانی هاوسه‌ری پێك نه‌هێناوه‌ته‌وه و ، قۆڵی لێههڵماڵیوهو به‌ره‌نگاری ژیان بۆته‌وه وهه‌موو مناڵه‌کانی بــــه هه‌ژاری و نه‌داری پێگه‌یاندووه.
هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1937) ده‌خرێته به‌رخوێندن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی نه‌یتوانیوه به‌رده‌وام بێت له‌خوێندن ، واته یه‌ك ساڵ له‌قوتابخانه بووه،شانی داوه‌ته به‌ركاركردن و له‌لای وه‌ستا ( تۆفیقی به‌رگدروو)برا گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌بێته شاگرد،ئه‌و ڕۆژانه‌یه‌ی كه له‌شاگردی ده‌ستی ده‌كه‌وێت بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیی و خانه‌واده‌كه‌ی بووه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وه‌ك شاگرد به‌رده‌وام ده‌بێت، تابه‌ته‌واوی فێری كاری به‌رگدروویی ده‌بێت، دواتر له‌گه‌ڵ (ئیسماعیل) ی برای پێكه‌وه له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی دوكانێكی به‌رگدرووی پیاوان داده‌نێن و له‌وكاته‌وه پاشناوی ( خه‌یات ) ده‌بێته نازناوی، كاك ئیسماعیلی برای به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ شاعیران و ڕۆشنبیراندا هه‌بووه‌و دوكانه‌كه‌یان بۆته پێگه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی ئه‌وده‌می شاری سلێمانی وه‌ك ( عه‌بدوڵڵابه‌گی گۆران _ شاعیر ، مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی شاعیر و پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ) له‌و دانیشتن و كۆبۆنهوانهدا بێگومان باسی دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ڕۆشنبیری كراوه‌و ئه‌و زانیاری و باس و خواسانه كاریگه‌رییان لهسهرهونهرمهند ئیبراهیم خه‌یات داناوه، دركیش به‌وه كراوه كه هونه‌رمه‌ند ده‌نگی خۆشه و له‌و دوكانه‌دا هه‌ندێك جار داوای خوێندنی گۆرانی لێكراوه .
له‌ساڵانی په‌نجاكان له‌شاری سلێمانی گه‌نج و لاوه ده‌نگخۆشه‌كان ، بهكوچهو كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی شه‌وانه ده‌گه‌ڕان و ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه‌و به‌ده‌نگه خۆشه‌كانیان كیژو كوڕ‌و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كیان سه‌رسام كردووه، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانه‌وه هه‌ستی به‌به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی كردووه‌و له‌ناو هاوڕێكانیدا گۆرانی خوێنده‌وه و هه‌میشه هانیان داوه كه گۆرانی بخوێنێ، له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ( حه‌مه‌ی نێرگز) ده‌ڵێت ( من كه‌ده‌ستم به‌گۆرانی كردووه،له‌گه‌ڕه‌كی خۆماندا، گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی كۆڵانێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن پیرمه‌سوور ، له‌وێ هه‌میشه گۆرانیم گوتووه،ئه‌وه بۆ ساڵی په‌نجاكان و شه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك هه‌موویان ده‌یانزانی ده‌نگم خۆشه،ساڵی په‌نجاو هه‌شت بوو ، به‌باشی له‌بیرمه هونه‌رمه‌ند برایمی خه‌یات ئه‌و كاته گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگ بوو،ئه‌و له‌هه‌ر كوێ گۆرانی بوتایه ، من و عوسمان عه‌لی به‌دوایه‌وه بووین و ده‌بووین به‌كۆرس بۆی )(1)
ئه‌و حه‌زی گۆرانی خوێندنه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا گه‌شه ده‌كات و ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و دنیای هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقا ده‌نێت، ساڵی (1956) هونه‌رمه‌ند ته‌مه‌نی (25) ساڵ ده‌بێت، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاتوو ( نه‌سرین عومه‌ر ئیسماعیل ) ده‌كات،خاتوو نه‌سرین هه‌رله‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه، هاوكار و پشتیوان یارمه‌تیده‌ری هونه‌رمه‌ند بووه له‌بواری ژیان و به‌رده‌وامیدان به‌هونه‌ره‌كه‌ی. هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستبونی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌ساڵی (1955) له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی مۆسیقاژه‌نی دڵسۆزه‌وه ، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یات یه‌كێك بووه له هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆش و گۆرانیبێژه‌كانی ئه‌و تیپه ، له‌ئاهه‌نگ و بۆنه‌كاندا گه‌لێك گۆرانی جوان و ناوازه‌ی لهگهڵداگوتوون، به‌ڵام جێی داخه هیچ یه‌كێك له‌و گۆرانی وئاههنگانه تۆمار نه‌كراوون و هه‌رئه‌وكاته به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ خوێندراون.هونهرمهندبههۆی ده‌نگخۆشیی و توانای گۆرانی گوتنه‌وه ، له‌ساڵی (1958) بانگهێشتی وڵاتی نه‌مسا ده‌كرێت ، به چه‌ند گۆرانییه‌ك به‌شداری له فیستڤاڵی ڤیه‌ننا بۆ لاوان ده‌كات و به گۆرانییه‌كانی سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆلای دهنگهخۆشهكهی ڕاكێشاوه،له‌دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958 ، هونه‌رمه‌ند بۆمه‌به‌ستی تۆماركردنی سروود و گۆرانی ڕووده‌كاته ڕادیۆی كوردی به‌غدا و، له‌هۆنراوه‌و ئاوازی خۆیی و هه‌ردوو شاعیر ( كاكه‌ی فه‌للاح و محه‌مه‌د تۆفیق ووردی و هۆگر گۆران) گۆرانییه‌كان ( خۆشم ئه‌وێت وڵاته‌كه‌م ، میلله‌تی عێراق ، من شه‌ڕم ناوێ ، حیلفی به‌غدا ، ئیستعماری گه‌ڕ ، تۆجوانتری له‌گوڵ و بۆ ڕه‌نجه‌ڕۆت كردم ) ،كاتێك له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا ئه‌و گۆرانیانیانه تۆمارده‌كات ، به‌دیداری زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان شاد ده‌بێت، یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه كه پشتیوان و رێنوێنی ده‌كات مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند ( عه‌لی مه‌ردان ) بووه ، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یات ده‌گێڕێته‌وه( مامۆستا عه‌لی مه‌ردان زۆر یارمه‌تی داوم و هانی دام كه ده‌نگم خۆشه‌و به‌رده‌وام بم ،كه‌مته‌رخه‌م نه‌بم و به‌هیچ پیشه‌یه‌ك پیشه‌ی هونه‌ر نهگۆڕمهوه و پێشی وتم هه‌رچیشت پێویست بوو من به‌هه‌موو توانام پاڵپشتیت ده‌كه‌م) (2)
بۆ ڕه‌نجه‌ڕۆت كردم ..؟
بۆڕهنجهڕۆت كردم؟ بۆ دهسخهڕۆت كردم ؟
نهێنیت دركانم ،، داخوازیت شكانم
تۆ قیبله‌ی هیوام بووی ،، تۆ جێگه‌ی بڕوام بووی
( هۆگر گۆران)
دوای ئه‌وه‌ی تیپی مۆسیقای سلێمانی له (23/5/1967) داده‌مه‌زرێت و ، ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و خه‌مخۆرییه‌وه كه‌وتونه‌ته سه‌ر ڕێگاپیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی، كارههونهرییهكانیان له‌نێو جه‌ماوه‌ردا ده‌بێته جێی په‌سه‌ند و سه‌رنج و تێڕامانی گوێگر بۆ ئه‌و كاره هونه‌رییانه، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات له‌ساڵی (1969) ده‌بێته ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری تیپی ناوبراو چه‌ند گۆرانییه‌ك تۆمارده‌كات، ( له‌ژێر ئاسمانی شینا ، په‌شیمانی و ئامان لهوقژهزهرده، هه‌رمن ناشادم، كزه‌ی جه‌رگانم، گیانه‌كه‌م بۆ وات لێكردم و سیاچه‌مانه) ئه‌و گۆرانیانهلهو كاته‌وه‌ی تۆماركراون تا ئێستا له‌گوێماندا ده‌زرینگێنه‌وه ، له‌ڕووی تێكست و میلۆدی و ده‌نگی خۆشیی هونه‌رمه‌ند و سۆز‌و هه‌ست و ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار له‌هه‌ست و بیرماندا به‌زیندوێتی ماوه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ند چه‌ند به‌سه‌لیقه‌و توانایه‌كی هونهرییهوهخۆی بۆ پێشخستنی هونه‌ری گۆرانی ته‌رخانكردبوو، به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه له‌خه‌می دابینكردنی ژیانی خۆیی و خانه‌واده‌كه‌یدا بووه ، به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ندی كورد هیچ كات نه‌یتوانیوه ته‌نها بۆ هونه‌ره‌كه‌ی بژی..؟؟!!
له‌كارو پیشه‌كه‌یدا (به‌رگدروو) یی زۆر كارامه‌و لێهاتووه بووه، شێوازی كاره‌كه‌ی له پۆشاكی پیاوانه‌وه ده‌گۆڕیت بۆ دورینی پۆشاكی ئافره‌تان له‌وبواره‌شدا زۆر كارامه‌و ده‌ست ڕه‌نگین بووه و شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ شه‌قامی گۆران.هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات به‌یه‌ك شێوه له‌هه‌موو تیپه مۆسیقییهكانیكوردستان و شارری سلێمانی ڕوانیوه‌و ته‌نها مه‌به‌ستی بووه خزمه‌ت و گه‌شه به‌هونه‌ره‌كه‌ی بدات، ماوه‌یه‌كیش كاره هونه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی ،مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی درێژ پێداوه و چه‌ندین به‌رهه‌می له‌گه‌ڵیاندا له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆماركردووه، وه‌ك (ست فاتیمه، له‌و ڕۆژه‌وه دیومه سیحری زه‌رده‌خه‌نه‌ی تۆ ).
ئه‌حمه‌د هه‌ردی شاعیر زۆر حه‌زی به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند بووه، هێشتا هۆنراوه‌ی ( ست فاتیمه‌ی) ته‌واو نه‌كردووه، ئه‌و هۆنراوه‌ی داوه به‌هونه‌رمه‌ند و به‌وشێوه مه‌قامه تایبه‌ته به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند خوێندوویه‌تی ، هۆنراوه‌ی ست فاتیمه جیا له‌هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات ، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( عه‌لی مه‌ردان ) به‌شێوه‌ی به‌سته خوێندوویه‌تی و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ( خه‌لیلی سه‌دیقی)ئه‌ویش به‌شێوازێكی دیكه خوێندوویه‌تی كه هه‌رسێ ده‌نگ و شێوازی خوێندنه‌كه‌ی ، یه‌ك له‌یه‌ك خۆشتر و كاریگه‌رتر و چێژبه‌خشن به گوێگر.
له‌درێژه‌ی كار‌و تێكۆشانی هونه‌ریدا ، هونهرمهندلهساڵانی شه‌سته‌كاندا، له‌زۆر شه‌و ئاهه‌نگ و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی هاوڕێ مۆسیقییه‌كانی و هه‌روه‌ها بۆنه‌كاندا له‌ماڵان به‌شداری كردووه و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی چه‌ندین ئاواز‌و گۆرانی خوێندووه، به‌بێ خۆئاماده‌كردنی پێش وه‌خته‌و گوێگر‌و ئاماده‌بووانی خۆشحاڵ كردووه به میلۆدی و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی.
هونه‌رمه‌ند كه‌سێكی ساده‌و خۆبه‌زل نه‌زان و نه‌رم و نیان له‌ده‌موو دووداو ڕاستگۆ بووه له‌گه‌ڵ هونهرهكهیی و هاوڕێ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی برایانه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نداندا هه‌بووه‌و هه‌میشه به‌چاوی ڕێزه‌وه له هونه‌رمه‌نده هاوڕێكانی و پشتیوانییه‌كانی ئه‌وانی ڕوانیوه، هونه‌رمه‌ندان ( ولیه‌م یوحه‌ننا ، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ، شه‌وكه‌ت ڕه‌شید ، خالید سه‌ركار ، سه‌لاح ڕه‌ووف ، سه‌لاح ڕه‌شید ،نامدار قهردهاخی، كه‌ریم كابان ، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان ،ڕه‌شوڵ، حه‌مه‌ی به‌كر ،قادری حاجی حسێن ،شه‌هید قادر كابان ، حه‌مه‌ی نێرگز و عوسمان عه‌لی ) هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند فراوانتر بووه‌و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كان و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ( ڕه‌سوڵ گه‌ردی ، فوئاد ئه‌حمه‌د، حسێن عه‌لی، نه‌جمه‌دینی غوڵامی ، ناسری ڕه‌زازی ، تایه‌ری خه‌لیلی و كاڵێ) .
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ئیبراهیمی خه‌یات ، هه‌رچه‌نده خوێنده‌واری نه‌بووه و ده‌رچووی هیچ خوێندنگه‌و په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری نه‌بووه ، به‌ڵام به‌یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری مه‌قام و به‌سته‌و سروودی كوردی ئه‌ژمارده‌كرێت، چونكه له‌و بوارانه‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه له‌شێوازی چرینی مه‌قام و گۆرانیدا، نه‌غمه‌و سۆزێكی غه‌مگین له گه‌روویدا هه‌یه كه گوێگر و بیسه‌ری ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێ و به‌هه‌ستیارییه‌وه گوێ شل بكات بۆ ده‌نگ و میلۆدی و تێكستی گۆرانییه‌كانی.
به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر ڕیزبه‌ندی بۆبكرێت له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هونه‌رییه‌وه تا دواساته‌كانی ژیانی، هه‌ریه‌كه‌یان بۆخۆیان به‌رهه‌مێكی هونه‌ری به‌رز وسه‌ركه‌وتوو و جوانن و، خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی به‌رزی هونه‌ریین له‌ڕووی ئاواز و هه‌ڵبژاردنی تێكسته‌وه،یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه‌ی هونه‌رمه‌ند كه سه‌ركه‌وتن و ناوبانگێكی زۆری نه‌خشاند له‌ڕووی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌ویش گۆرانی ( په‌یمان ) بوو ، هونه‌رمه‌ند وه‌ك كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی و خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی به‌رزی كوردانه‌و هه‌موو كات له‌خه‌می گهلهچهوساوهكهیدا بووه،ڕاسته هونه‌رمه‌ند وه‌ك ئایدۆلۆژیا لایه‌نگری حیزبی شیوعی بووه، به‌ڵام هیچ كات هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی فه‌رامۆش نه‌كردووه و خۆی به‌هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست و چه‌وساوه زانیوه، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات و گۆرانی ( په‌یمان _ ئێمه گیانێكین) ، له‌هۆنراوه‌ی شاعیری خۆشه‌ویست ( ڕه‌زاحه‌مه) و ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆی بووه و دابه‌شكردن و ئاماده‌كردنی مۆسیقای ئه‌و گۆرانییه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند( گۆران ئیبیراهیم) كوڕی هونه‌رمه‌نده‌وه بووه.
(ئێمه گیانێكین لهدووجهستهدا
وه‌ك شیعر و ئاواز له‌یه‌ك به‌سته‌دا
دنیا ناتوانێ لێكمان كاته‌وه
مه‌گه‌ر خوا بۆخۆی بمان باته‌وه
ئێمه په‌روه‌رده‌ی یه‌ك خاك و ئاوین
بۆیه‌ك مه‌به‌ست و بۆیه‌ك پێناوین
له‌ناو یه‌كتردا تواوینهوه
ڕێبواری یه‌ك ڕێین جیا نابینه‌وه
په‌یمانمان داوه تا له‌ژینا بین
بۆ ته‌نها ساتێ بێ یه‌كتر نابین
ئه‌گه‌ر له‌و دونیاش زیندوو بینه‌وه
هه‌روه‌كو ئێستا یه‌ك ئه‌گرینه‌وه )
هونه‌رمه‌ند ئه‌و گۆرانییه‌ی له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆماركردلهساڵی (1984) له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك، به‌هاوكاری و مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی هونه‌رمه‌ند( شه‌وكه‌ت ره‌شید) تۆماركردووه،هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و ئیبراهیمی خه‌یات) په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ و خێزانییان پێكه‌وه هه‌بووه، هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕه‌شید دوو ئاوازی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند داناوه وه‌ك ( گیانه‌كه‌م بۆوات لێكردم و ئامان لهوقژهزهرده) .
هونه‌رمه‌ند گۆرانی ئێمه گیانێكین، له‌سه‌رده‌مێكدا كه حیزبی به‌عس له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زوڵم و سته‌م و داپلۆسین و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد دا بوو، ئیبرراهیمی خه‌یات له‌وسه‌رده‌مه دژواره‌دا ئه‌و گۆرانییه تۆمارده‌كات، ئه‌و گۆرانییه زۆر به‌خێرایی بڵاوبۆوه‌و بووه وێردی سه‌رزاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ، ئه‌و گۆرانییه سه‌رله‌نوێ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو تاكی كورددا زیندووكردهوهو ڕۆحی یه‌كبوون و یه‌كگرتنه‌وه‌ی خسته‌وه ناو شۆرشی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد، سه‌باره‌ت به‌و گۆرانییه و ده‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و رۆژگاره ، هونه‌رمه‌ند ( ئاسایش عوسمان دانش) نوسیویه‌تی ( ساڵی هه‌زارو نــــــــــــۆسهدو هه‌شتاو چوار ( 1984 ) بوو کاتێک هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ئیبراهیم خه‌یات گۆرانی ( په‌یمان ، ( ئێمه گیانێکین لـــه دوو جه‌سته‌دا) ی بۆ ته‌له‌فیزێۆنی ئه‌وسای که‌رکوک تۆمار کرد ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌رفراوانی دایـــــه‌وه له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دا ئه‌م گۆرانیه شیعری ڕه‌زا حه‌مه‌یه و ئــــــــاوازی نه‌مر خۆیه‌تی له‌و ساته‌دا شۆڕشی نۆی گه‌له‌که‌مان له‌و په‌ڕی توانا‌و بره‌و دابوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئاڵۆزی هــــــــــــــــهبوو له به‌ینی هێزه سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان به تایبه‌تی لایه‌نی یه‌کێتی نیشتمانی کوردوستان و پــــــــــــــارتی دیموکراتی کوردوستان ، ئه‌م گۆرانیه هیزو توانایه‌کی گه‌وره‌ی بـــــــــــــهخشی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و واتایه‌کی گرنگی خۆی هه‌بوو که ده‌یوت ( ئێمه گیانێکین لــــــــــــــــــه دووجه‌سته‌دا وه‌ک شیعر‌و ئاواز له یه‌ک به‌سته‌دا ،، دنیا ناتوانی لێکمان کـــــــــــــــــاتهوه مه‌گه‌ر خوا بۆ خۆی بــــمان باته‌وه ) ، ئه‌وه‌ی جێ دڵخۆشکه‌ره بوو هونه‌رمه‌ندی که‌مانجه ژه‌ن گۆران ئیبراهیم که کوڕی نه‌مره بـــــــــه ئاله‌تی که‌مان له گه‌ڵ تیپی میوزیکی که‌رکوک ئه‌وه‌نده‌ی تر کلیپی گۆرانیه‌که‌ی جوان تر‌و ڕازاوه تر کردبوو ) (3)
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یات ، له‌سه‌ر ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی خزمه‌تكردن به‌هونه‌ری موزیك و گۆرانی به‌رده‌وامه‌و، تادوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991) له‌هه‌موو بۆنه‌و یادهنیشتمانیهكان و به‌رنامه هونه‌رییه‌كانی كه‌ناڵه لۆكاڵی و ئاسمانیه‌كان بوونی هه‌بووه و به‌رهه‌می پێشكه‌ش كردووه ، له‌یه‌كێك لهبیروهرییهكانمدا كه‌له‌نزیكه‌وه لهخزمهتیدابووم، له‌ئاهه‌نگێكدا له ڕێكه‌وتی (19/6/2001) ئه‌و ده‌نگه‌ی هه‌موو كات بۆ جوانییه‌كانی سرووشتی كوردستانی ته‌رخانكردبوو، له‌وشه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ خاتوو ( مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی) به‌یه‌كه‌وه ده‌نگه خۆشه‌كانیان ئاوێته‌ی یه‌كتری كردبوو،پێكه‌وه گۆرانی (ئێمه گیانێكین) یان ده‌چڕی و هه‌موو ئاماده‌بوانیان سه‌رسام كردبوو.
لهدواساڵهكانی ژیانیدا هونه‌رمه‌ند دوكانه‌كه‌ی گواسته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار و له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دوكانێكی به‌رگدرووی كردووه‌و كاری تێدا ئه‌نجام ئه‌دا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (2004) وه دووچاری نه‌خۆشیی بوو، كه به‌شێوه‌یه‌ك جه‌سته‌و په‌نجه‌كانی ده‌له‌رزین،له‌كارو پیشه‌كه‌یی و هونه‌ر دوورده‌كه‌وێته‌وه.
هونه‌رمه‌ند هه‌موو كات ئاوات و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو ، له‌گه‌ڵ ئهوهشداباوكێكی میهره‌بان و نه‌رم و نیان بووه بۆ خانه‌واده‌و منداڵه‌كانی ، له‌ئه‌نجامی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاتوو ( نه‌سرین ) بوونه‌ته خاوه‌نی (10) منداڵ ،( چوار كوڕ‌و و شه‌ش كچ) به‌ناوه‌كانی ( به‌رزان ، گۆران ، ژیان ، ڤیان ، جیهان ، نیان ، ئاڤان ، سۆزان ، سۆران ،، کیژان ) له‌گه‌ڵ بهدنیاهاتن و چاو تروكاندنی جگه‌رگۆشه‌كانی ، هه‌ست و هۆش و گوێچكه‌یان به‌نۆته‌ی مۆسیقا و گۆرانی و ده‌نگی خۆش گۆشكراون و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره‌بوون، جێگه‌ی ستایش و خۆشحاڵییه هونه‌رمه‌ند له‌دوای خۆی خانه‌واده‌یه‌كی لێوان لێو له هونه‌ر و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندی به‌جێهێشتووه، هه‌موویان درێژه‌پێده‌ری ڕێگاپیرۆزه‌كه‌ی باوكیانن، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ( قادری ئه‌لیاسی ) له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت( مامۆستا و هونه‌رمه‌ند برایمی خه‌یات ، ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك نه‌بووه ، به‌ڵكو بووه هه‌وێنی خوڵقاندنی گه‌لێك به‌هره‌ی دیكه له‌نێو خێزانه‌كه‌یدا) (4)
هونه‌رمه‌ند جیا له‌وه‌ی زۆربه‌ی هۆنراوه‌و ئاوازه‌كانی خۆی دایناون و ، خاوه‌نی زیاتر له سه‌د گۆرانی و سروود و مه‌قامه، بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هۆنراوه‌ی ئه‌م شاعیرهگهورانهی له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا ئاوازی بۆداناون و خوێندوونی ( گۆران ، ئه‌حمه‌د هه‌ردی ،كاكه‌ی فه‌للاح ، وه‌لی دێوانه ، هۆگر گۆران ، عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج، ع.ع. شه‌ونم ، وه‌لی دێوانه، ئه‌خۆل ،فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی ، ڕه‌زا حه‌مه ، محه‌مه‌د تۆفیق ووردی ،،، تاد) .
هه‌ندێك له به‌رهه‌م و گۆرانییه تۆماركراوه‌كانی هونه‌رمه‌ند:
( وابههار هات به‌خۆشی ، ئامان له‌و قژه زه‌رده ، هـــــــهرمن ناشادم ، هه‌ر تۆم ئه‌وێ نازه‌نین ، ڕه‌نجه‌ڕۆ ، به‌سته‌ی دڵداری ، په‌یمان ، چاوه‌کانت ، په‌شیمانی ، دڵم هه‌ر ئــــــــه‌و دڵه‌ی جارانه ، بۆ لێم تۆراوی ، باخم بێ به‌رهه‌م ، سه‌رنج ، سیاچه‌مانه ) .
گۆرانییه فۆلکڵوریهکانی :
( ئاگر بارانه ، گیان گیان ، به خه‌یاڵی ئه‌و ، ئاخ له‌یل و داخ له‌یل ، ئــــــهرێ به بانانه‌وه ، که‌تانه‌و که‌تانه ) مه‌قامه‌کانی : ( ست فاتمه ، له درزی پــــهچهوه ، دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ، قه‌د نه‌ده‌ی ئازاری ، چاوه‌کانت و هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م ) ، سروده‌کان: ( ئاشتی خوازین ، پێشمهرگــــــــــــهی سه‌نگه‌ر نشین ، نه‌ورۆز ، چه‌ژنی کوردستان ، خۆشم ئه‌وێت وڵاته‌که‌م ، ئیستعماری گــــــهڕ ، حلفی به‌غدا ) (5)
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و ناوداری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئیبراهیمی خه‌یات ، دوای ئه‌و هه‌موو ههورازو نشێوه‌ی ژیان و بارودۆخی سیاسیی وڵات و كه‌مده‌رامه‌تی، نه‌بوونه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هونه‌ره‌كه‌ی ، كۆڵی نه‌داو تێكۆشا بۆ به‌رزی هونه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده باڵا به‌رزو ده‌نگ ناسك و پڕ چێژه نه‌خۆشیی ماندووی ده‌كات ، تا له‌شه‌وی (3/5/2005) بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێك ده‌نێ و ژیانئاوایی له‌خانه‌واده جوان و هونهرییهكهیی و هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و نۆته‌و مۆسیقا‌و گۆرانی و مه‌قام ده‌كات و، گرده‌كه‌ی سه‌یوانی سلێمانی ده‌بێته دواههوارگهی، به‌داخه‌وه ساڵی (2005) سالی خه‌زانی هونه‌رمه‌ندان بوو ، كهلهوساڵهدا كۆمه‌لیك هونه‌رمه‌ندی ئازیز‌و به‌توانای نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌كوردستان به‌جێیان هێشتین، دروود و سڵاو بۆ مێژووی جوان و پاكی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یاتی دلسۆز بۆ هونه‌ر و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی .
جه‌مالی ده‌لاك 7/7/2021
سه‌رچاوه : ( 1) دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز،، هه‌ڤپه‌یڤین ،، ئازاد عه‌بدولواحید ،، گۆڤاری ڕامان ، ژماره ( 188) له 5/1/2013، لاپه‌ڕه (34)
(2) كتێبی ..ژیان و هونه‌ر ، كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی ، تاهیر كرمانج، لاپه‌ڕه (110) ،،دیداری تاهیر كرمانج له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند له‌ماڵی خۆیان ،سلێمانی له 27/7/1986.
(3 و 5) سایتى ئه‌مڕۆ ... ئیبراهیم خه‌یات ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌یه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌نیه‌تی... ئاسایش عوسمان دانش .. شاری بۆرۆس / سوید،،، یانزه‌ی مانگی یونی ساڵی 2008.
(4) كتێبی گۆرانیبێژه نه‌مره‌كان ،باكووری ، به‌شی سێیه‌م ، لاپه‌ڕه (170)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.