كه‌باس دێته سه‌رباسى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردى ،ڕاسته‌وخۆ ڕۆڵى هونه‌رمه‌ندى گۆرانبيێژ به‌رجه‌سته ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه تاچه‌ند خوێندنه‌وه بۆ ڕۆڵى سه‌ركه‌وتووى هونه‌رمه‌ندى گۆرانيبێژ له‌ڕووى ئه‌دا و تواناى چڕينى گۆرانييه‌كه بكه‌ين ، پێويسته ڕۆڵى هونه‌رمه‌ندانى موزيك ژه‌ن فه‌رامۆش نه‌كه‌ين ، چونكه هه‌ر ئه‌و موزيكژه‌نانه‌ن له‌سه‌ر شانۆ ، له‌ستۆديۆ و له‌ئاهه‌نگه‌كان پشت و هاوكارى هونه‌رمه‌ندى گۆرانيبێژن و تا زياتربه‌هه‌ست و سۆزێكى هونه‌ريي به‌رزه‌وه بچريكێنێ وبه‌رهه‌مه‌كه‌ى بگاته لاى گوێگر .
ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌ستمه له‌سه‌رى بدوێم هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاره كه‌له‌سه‌رانسه‌ری كوردستانی گه‌وره خاوه‌نی ده‌یان هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ومۆزیسیانی پر ئه‌زموون و پڕ چالاكی هونه‌رین ، كه زۆرێكیان له‌مێژووی پرشنگداری خۆیاندا به‌و ژیانه ساده‌و ساكاره‌ی هه‌یان بووه و سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونی ته‌كنه‌لۆژیای هونه‌ری توانیویانه ئه‌و مێژووه پڕ شاكارو كاره هونه‌رییه به‌رزانه تۆماربكه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكیان بوونه‌ته مامۆستا‌و چه‌ندین قوتابیان فێره مووزیك كردووه‌و كه زۆرێكیان ئه‌مڕۆ بوونه‌ته هونه‌رمه‌ندی به‌توانای گه‌له‌كه‌مان و جێ ده‌ست و په‌نجه‌یان دیاره له‌نێو هونه‌ری موزیكدا.
هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌نده زۆر و به‌توانان كه زه‌حمه‌ته لێره‌دا ئاماژه به ناوه‌كانیان بده‌م ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌و ده‌هێنێ خوێندنه‌وه بۆ كه‌سايه‌تى و ڕۆڵ و كاره هونه‌رييه‌كانى هونه‌رمه‌ندێكى ده‌ست و په‌نجه زێڕین بكرێت، كه‌له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ريدا، ئێستاشی له‌سه‌ر بێت سۆڵۆی كه‌مانچه ( ڤیۆلۆن) كه‌ی هه‌میشه له گوێماندا ده‌زرینگێته‌وه، ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو( سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی ) یه .
كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئه‌وه نه‌بووه كه ته‌نها له جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا ببیسرێت و ببینرێت ، نه‌خێر به‌هۆی ئه‌و توانا هونه‌رییه‌و ژه‌نینه پڕ سۆزه‌كه‌یه‌وه، ناو و نازناو و هونه‌ره‌كه‌ى سنووری شاری هه‌ولێری به‌زاندووه و به‌ته‌واوی كوردستاندا بڵاو بۆته‌وه و هه‌میشه بۆته جێی سه‌رنج و ده‌ستخۆشی بیسه‌رانی كاره هونه‌رییه‌كانی .
هونه‌رمه‌ند سه‌ید ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم ساڵح به‌رزنجی، له‌نێوه‌نده هونه‌رییه‌كه‌دا به (سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی ) زیاتر ناسراوه ، هونه‌رمه‌ندێكی ڕووح سووك و هێمن و ڕه‌فتار و زمان شيرين و خۆشه‌ویستی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ، خاوه‌نی توانایه‌كی باش له ژه‌نینی ئامێری كه‌مانچه، هونه‌رمه‌ند سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی له ڕێكه‌وتی 14/7/1952 له‌شارۆچكه‌ی مه‌خموورله‌خانه‌واده‌يه‌كى ڕۆشنبير هاتۆته دنیاوه، وه‌ك هه‌رمنداڵیكی ئاسایی له ساڵى (1958) خراوه‌ته‌به‌رخوێندن ، قۆناغى سه‌ره‌تايي و ناوه‌ندى له مه‌خمور ته‌واو كردووه، تا ساڵی (1967) زێده‌كه‌ى (مه‌خموور ) به‌جێ دێڵێت و ڕووده‌كاته شارى هه‌ولێر، له خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر وه‌ك قوتابى وه‌رده‌گێرێت، هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ند كاريگه‌ريي ژينگه‌و كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و هونه‌رى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى مه‌خموور (ده‌شت و چياى قه‌رچووغ ) ى له‌سه‌ر بووه ، به‌ڵام ئه‌و ژيانه نوێيه‌و تێكه‌ڵاوبوون به‌كه‌لتوورى شار بۆ هونه‌رمه‌ند وه‌رچه‌رخان و هوشياربوونه‌وه و وانه‌ى نوێي له‌سه‌ر ژيانى هونه‌رمه‌ند داناوه.
قوتابييه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌وه هاتبێت و ته‌نها مه‌به‌ستى خوێندن و گه‌يشتن به ئاوات و ئامانجه‌كه‌ى بووبێت ، بێگومان دوا ڕۆژێكى ڕۆشن و سه‌ركه‌توو بۆخۆى تۆمارده‌كات ، له‌ماوه‌ى (3) ساڵى خوێندنيدا ، ساڵى (1969) هونه‌رمه‌ند خانه‌ى مامۆستايانى هه‌ولێر ته‌واو ده‌كات، كه ڕۆڵيكى به‌رچاو و كاريگه‌رى هه‌بووه و وێناى ئه‌وه‌ى تێدا به‌ديكراوه كه هونه‌رمه‌ندێكه دوارۆژى پرشنگدار ده‌بێت.
ئه‌وه سيسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وعێراق به‌تايبه‌تى ، له‌گه‌ڵ گه‌يشتن به‌كۆتا قۆناغى خوێندن ، به‌شێوه‌ى زۆره‌ملێ ده‌بێت ئه‌و ماوه‌يه‌ى دياريكراوه ببيته سه‌رباز و خزمه‌تى سه‌ربازى ته‌واو بكه‌يت، هونه‌رمه‌ند ( سه‌يد ئه‌حمه‌د به‌رزنجى) وه‌ك هه‌موو تاكێك له‌م وڵاته بۆته سه‌ربازو ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى سه‌ربازى له‌ده‌ره‌وه‌ى شار و زێده‌كه‌ى ته‌واو كردووه،
دواى ته‌واو كردنى خزمه‌تى سه‌ربازى ، هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڕه‌كى (ته‌يراوه) ى شارى هه‌ولێر نيشته‌جێ ده‌بێت و، وه‌ك مامۆستا له ( به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى چالاكى قوتابخانه‌كانى شارى هه‌ولێر ) داده‌مه‌زرێت ، قۆناغى خزمه‌تكردن وقاڵبوونه‌وه له‌خوليا و ئامانجه جوانه‌كه‌ى ده‌ست پێده‌كات.
به‌ڵام بير و هه‌ستيشى هه‌رله‌لاى زێده‌كه‌ى مه‌خموور بووه ، وه‌ك پێويست سه‌ردانى كردووه و فه‌رامۆشى نه‌كردووه ، به‌پێى ماوه وتا ئه‌و جێيه‌ى ده‌رفه‌تى بۆ ڕه‌خسابێت به‌شدارى چالاكييه هونه‌رييه‌كانى مه‌خموورى كردووه و ڕۆڵى گرنگى هه‌بووه له‌سه‌ر هوشيارى و فێربوونى گه‌نج و لاوانى زێده‌كه‌ى .
له‌مێژووى هونه‌رى هونه‌رمه‌ند سه‌يد ئه‌حمه‌د به‌رزنجى دا ،ئاهه‌نگه‌كانى ساڵانى (1971 ، 1972و 1973) كه به سێ ئاهه‌نگى مه‌زن و مێژوويي ده‌ژمێردرێت كه‌له ( بازاڕگه و قه‌ڵاتى مه‌خموور و دێي قه‌سران ) سازكراون له‌و كه‌ش و هه‌وا ئازادييه‌ى دواى به‌يانى مێژووى (11ى ئادارى 1970) هونه‌رمه‌ند وه‌ك ژه‌نياربه‌شداربووه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شۆڕشى ئه‌يلوول و دامه‌زراندنى (تيپى مۆسيقا و شانۆى شۆڕش ) هونه‌رمه‌ند په‌يوه‌ندى به‌تيپى مۆسيقاى شۆڕشه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌يه‌ك و هونه‌رمه‌ندێك كردووه ، به‌ڵام بۆماوه‌يه‌كى زۆر له‌ناو ئه‌و تيپه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه شارى هه‌ولێر.
له سه‌ره‌تاى درووستبوونى ( كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ر و وێژه‌ى كوردى ) وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى ژه‌نيار و ديارى شارى هه‌ولێر په‌يوه‌ندى به‌كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ر و وێژه‌ى كوردييه‌وه كردووه و درێژه به‌كارى هونه‌ريي ده‌دات.
هونه‌رمه‌ند سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی له‌ساڵی (1980) بۆته ئه‌ندامێكی چالاكی (تیپی مۆسیقای هه‌ولێر) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست و به‌توانا ( وریا ئه‌حمه‌د، ڕزگار خۆشناو، جان تۆماس، ته‌لعه‌ت عارف ، كامه‌ران ته‌ها و ڕه‌نجبه‌ر خۆشناو..... تاد ) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره هونه‌رییه جوان و به‌رزه‌كانی تیپی مۆسیقای هه‌ولێر، وه‌ك ژه‌نيار و ئاوازدانه‌رێكى به‌سه‌ليقه‌و لێهاتوو، له‌وماوه‌يه‌دا دابه‌شكردنى موزيك چه‌ند پارچه موزيكێكى داناوه‌و هه‌روه‌ها ئاوازێك بۆ هونه‌رمه‌ند ( كاوه ژاژڵه‌يي) له هۆنراوه‌ى ( نازم دڵبه‌ند).
هونه‌رمه‌ند سه‌يد ئه‌حمه‌د به‌رزنجى له‌گه‌ڵ تيپى مۆسيقاى هه‌ولێر درێژه به‌كاره‌كانى ده‌دات تا ساڵى (1983) و تيپى ناوبرا به‌جێ دێڵێت، له هه‌مان ساڵدا له(سه‌نديكاى كرێكارانى هه‌ولێر ) به‌هاوكارى كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاوى به‌هره‌مه‌ند تيپێكى مۆسيقا به‌ناوى ( تيپى مۆسيقاى كاوه) داده‌مه‌زرێنێت، چه‌ندين چالاكيي هونه‌ريي ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌شدارى بۆنه نيشتمانى و نه‌ته‌وايه‌تييه‌كان ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵيك به‌رهه‌مى جوان بۆ هونه‌رمه‌ندان تۆمارده‌كه‌ن ،و هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانييه‌ك له‌ته‌له‌فزيۆنى كه‌ركوك تۆمارده‌كه‌ن يه‌كێك له‌و به‌رهه‌مه جوانانه گۆرانى ( باگيێ ) بۆ هونه‌رمه‌ند ( عاره‌ب عوسمان)، هه‌روه‌ها گۆرانی ( نه‌شمیل ) بۆ هونه‌رمه‌ند ( بورهان خۆشناو) .
هونه‌رمه‌ند سه‌يد ئه‌حمه‌د به‌رزنجى ،هه‌میشه خولیا‌و عه‌شقێكی بێ وێنه‌ی هه‌بووه بۆ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی و، به‌رده‌وام به‌شداری چالاكی هونه‌ریی كردووه، وه‌ك ژه‌نیارێكی به‌توانا و به ئه‌زموون كاری له‌گه‌ڵ زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ كردووه‌و هاوكارو پشتيوانيان بووه وه‌ك ( حه‌مه جه‌زا ، ناسری ڕه‌زازی ، ته‌حسین ته‌ها ، میران هه‌ركی ،سه‌عید گاباری ، جه‌لال سه‌عید ) .
دواى ئه‌و ماوه كاركردن و به‌خششه هونه‌رييه‌و درێژه‌دان به‌ڕێگا پيرۆزو فراوانه‌كه‌ى هونه‌رى موزيك و گۆرانى ، هونه‌رمه‌ند له‌ساڵى (1997) ده‌بێته سكرتێرى ( تيپى ئۆركێستراى كوردستان ) و هه‌روه‌ها ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ( كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان)، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قۆناغانه‌ى ژيانى هونه‌ريي و به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتنى زياتر، هونه‌رمه‌ند له‌ساڵى ( 1998) ده‌بێت به‌به‌ڕێوه‌به‌رى ، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كه‌له‌پوورو هونه‌رى ميللى له‌شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى و لاوان.
له‌و ماوه‌يه‌دا به‌هۆى ئه‌و توانا و ئه‌زموونه‌ى چه‌ندين ساڵه‌ى له هونه‌رى موزيك و ژه‌نينى ئامێرى كه‌مانچه ، هاوكارو پشتيوانى زۆرى له‌و گه‌نج و لاوه به‌هره‌مه‌ندانه كردووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌خۆشيي ده‌بێته ڕێگر و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌ند سه‌يد ئه‌حمه‌د به‌رزنجى و چيتر ئه‌و چوست و چالاكييه‌ى جارانى نامێنێ تا ئه‌و ئه‌رك و هيوايه‌ى بۆ پێشخستنى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردى هه‌يبووه بيگه‌نێته ئه‌نجام ، به‌ڵام له‌ماوه‌ى ژيانى هونه‌ريدا كه‌مى خزمه‌تى به هونه‌رى نه‌ته‌وه‌كه‌ى نه‌كردووه به‌ڵكو ناو و نازناوى هونه‌رى وه‌ك چرايه‌كى ڕۆشن ده‌دره‌وشێته‌وه.
جێى داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ، هێمن و دڵساف و هونه‌ردۆست ونه‌فس به‌رز و كوردپه‌روه‌ره، له‌شه‌وى 2 له‌سه‌ر 3/2/1999 بۆ هه‌ميشه چاوه‌كانى داده‌خات و ماڵئاوايي ده‌كات ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند و ئه‌ديب و رۆشنبيران و كه‌سايه‌تيه جوانه‌كان نامرن و هه‌موو كات له‌لوتكه‌ى نه‌مريدا ده‌مێننه‌وه ، چونكه به‌كارو كرده‌وه و به‌رهه‌م و به‌خششه‌كانيان مێژوويه‌كى لێوڕيژ له‌شانازييان دروستكردووه و ناويان به‌پيرۆزى ده‌مێنێـته‌وه.
هونه‌رمه‌ند له‌ساڵى ( 1978) ژيانى هاوسه‌رگيرى پێكدێنێ و خاوه‌نى كوڕ‌و كچه، هونه‌رمه‌ند سه‌يد ئه‌حمه‌د به‌رزنجى، وه‌ك مامۆستا و هونه‌رمه‌ند و باوكێكى دلسۆزو ميهره‌بان بۆ منداڵه‌كانى ، به‌شێوه‌يه‌كى جوان و ڕه‌وشت به‌رزى په‌روه‌رده‌ى كردن و دواى كۆچكردنى ڕێگا پيرۆزه‌كه‌ى هونه‌ر ڕۆشنه له‌ناو خانه‌واده‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند و سێ له كوڕه‌كانى ( دارڤان ، ڕێڤان و بۆتان ) وه‌ك گۆرانيبێژ وموزيكژه‌ن ڕێبوارێكى به‌ئه‌مه‌كى ڕێگا پيرۆزه‌كه‌ى باوكيانن.
، هه‌زاران سڵاو و چه‌پكه گوڵ بۆ گڵكۆی هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار سه‌یدئه‌حمه‌د به‌رزنجی و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نيار وه‌ك (ولیه‌م یوحه‌ننا ، شه‌وكه‌ت ڕه‌شید ، موشته‌بای میرزاده ، قاله مه‌ڕه ، قادردیلان ، مسته‌فا ڕه‌ووف و حه‌سه‌نی نه‌یی و ... تاد ، ڕووحیان شاد و ئارام و گڵكۆكانیان هه‌میشه چراخان و لێوریژ بێت له‌میلۆدی پڕ چێژ و ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مان .
سه‌رچاوه / زۆر سوپاس و پێزانينم بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند و مامۆستا
( وريا ئه‌حمه‌د و ڕه‌نجبه‌ر خۆشناو ) كه‌له‌ڕێي په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنييه‌وه زانياريان له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو پێ به‌خشيم ، هه‌روه‌ها ئینسكلۆپیدیای هه‌ولێر لاپه‌ڕه (3089).
جه‌مالى ده‌لاك 10/3/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.