ئاشاوە شوێنێكی گەشتیاری دڵگیرە، بە دووریی 4كم دەكەوێتە رۆژئاوای هاوینەهەواری سەرسەنگ لە بەشی باكووری دامێنی چیای گارە.
ئاشاوە كەوتووەتە شوێنێك كە بە دارودرەخت داپۆشراوە، ئاوێكی جوانیش بەناو دارەكاندا شۆڕدەبێتەوە و تاڤگەیەكی بچووكیش دروست دەكات، چەند مۆتێل و كۆمەڵێك كەپر و شوێنی پشوودانی بۆ دروستكراوە.
بەنداوێكی ئاویش لەنێوان سەرسەنگ و ئاشاوە هەیە كە بەشێوەیەكی گشتی دەڤەرێكی رازاوەی گەشتگوزارییە و لە هاویندا گەشتیاران گەشتی بۆ دەكەن، تەنانەت تایبەتمەندییە گەشتیارییەكەی وای كردووە لە زستانایشدا خەڵكی سەردانی بكەن.
ژێدهر- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.