ئامێدی، شارۆچكەیەكی دێرین و كەفنارە و لەسەر چیایەكی بەرز دروستكراوە، كە شێوەكەی بازنەییە و لە شێوەی قەڵا دایە.
ئامێدی بە دووری 90كم دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری دهۆك، چەند شوێنێكی شوێنەواری لەسەر قەڵای ئامێدی هەن وەك: دەرگەی كۆنی ئامێدی و منارەی گەورە و قوبە و دەروازەی زەردەشتی و چەند شوێنی تر.
شوێنەواری مەدرەسەی قوبەهان و هاوینگەی سۆلاڤ دەكەونە دامێنی بەشی باكووری رۆژئاوای ئامێدی.
ئامێدی ناوچەیەكی سەرنجڕاكێشە و گەشتیارێكی زۆر لە وەرزە گەشتیارییەكاندا سەردانی دەكەن، ئەمەش بەهۆی سرووشتە جوانەكەی ناوچەكە.
ژێدهر- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.