توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه خواردنی پیاز له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی شه‌كره له جه‌سته داده‌به‌زێنێ.
گۆڤاری (express) نوێترین تۆژینه‌وه‌ی زاناكانی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان له جۆری یه‌كه‌م هه‌یه، دوای ته‌نیا كاتژمێرێك له خواردنی پیاز ڕیژه‌ی شه‌كره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له جه‌سته‌یاندا داده‌به‌زێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان له جۆری 2 هه‌یه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنی پیاز دوای 4 كاتژمێر به‌ڕێژه‌ی 40 ملگم ئاسته‌كه داده‌به‌زێت.
ئه‌نتۆنی ئۆگێ گه‌وره‌ی توێژه‌ره‌كان له زانكۆی ده‌ڵتا له براگا ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوای خواردنی پیاز به ڕێژه‌ی 50 نه‌خۆشی شه‌كره له جه‌سته داده‌به‌زێت.
ڕاشیگه‌یاند: پیاز له هه‌موو جیهان خۆراكێكی هه‌رزانه و هه‌موو كه‌س ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بۆیه ئامۆژگاری ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه به‌رده‌وام پیاز بخۆن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له تۆژینه‌وه‌كانماندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه خواردنی پیاز ڕێژه‌ی گلۆكۆز له خوێن به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێنێت به‌هۆی بوونی مادده‌كانی كیرسیتین و كبریت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه مادده‌ی كیرسیتین كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كان و په‌نكریاس و ماسوولكه‌كانی جه‌سته و ڕێژه‌ی چه‌وری و جگه‌ر و ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كره له خوێن ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕۆلێكی سه‌ره‌كیش ده‌گێڕێ له دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك.
جگه له‌مه‌ش پیاز ڕێگری له دروستبوونی هه‌وكردن ده‌كات و ده‌ماره‌كان له ڕه‌قبوون ده‌پارێزێ و دڵ و بۆڕییه‌كان خوێن چاڵاك ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.