خاتوو ماریا نێرا، دکتۆر و بەڕێوەبەری بەشی ژینگە و گۆڕانکاری کەشوهەوا و تەندروستی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەرنامەیەکدا کە پێگەی فەرمی رێکخراوەکە پەخشی دەکات جەختی کردەوە: "ساڵانە زیاتر لە 7 ملیۆن حاڵەتی گیانلەدەستدانی پێشوەختە بەهۆی دووچاربوون بە پیسبوونی هەوا لە سەرتاسەری جیهان تۆمار دەکرێن".
ماریا، گوتی: "لەنێو هەر 10 کەس لە جیهاندا 9 کەسیان هەوای پیس هەڵدەمژن و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێی وایە ئەمە بەپێی رێنماییەکانی جۆرێتی هەوا بۆ هەڵمژین ناگونجێت".
ئەو پسپۆڕە ئاماژەشی پێدا: "پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆڕۆنا، هەروەها زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و سیستەمی خۆراکی و شەکرە".
تەندروستی جیهانی: لە هەر 10 کەسدا لە جیهاندا 9 کەسیان هەوای پیس هەڵدەمژن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.