Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:36

بۆ یه‌که‌مجار ناسا توانی له‌ تیشکی بیندراودا وێنه‌ی رووی ڤینۆس بگرێت

کوردستان TV
100%

بۆ یه‌كه‌مجار ئامێری بۆشایی ئاسمانی ناسا Parker Solar Probe كه‌ ئه‌ركداره‌ له‌ چاودێریكردنی هه‌ساره‌ی خۆر توانی له‌ تیشكی بیندراودا وێنه‌ی رووی ڤینۆس بگرێت.

ناسا رایگه‌یاند Parker Solar Probe به‌ به‌كارهێنانی سكانی بینین فراوان WISPR رووی تاریكی ڤینۆس كه‌ به‌هۆی پێگه‌ی سیسته‌می خۆر و ره‌هه‌نده‌كه‌ی وه‌ك دووانه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ناوی ده‌برێت به‌ڵام به‌هۆی داپۆشرانی به‌ هه‌وری چڕ نه‌تواندراوه‌ وێنه‌ی بگیرێت، تواندراوه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ تیشكی بیندراودا وێنه‌ی ڤینۆس بگیرێت.

Parker Solar Probe كه‌ پێی ده‌گوترێت پشكێنه‌ری خۆر له‌ ته‌مووزی 2020 بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌ خۆر نزیك ببێته‌وه‌ به‌سوود وه‌رگرتن له‌ كێشكردنی زه‌وی هه‌ساره‌كه‌ بۆ سێیه‌م جار گه‌شتی به‌ نزیك ڤینۆسدا كرد و به‌مه‌یش له‌ رێگای كامێراكانی WISPR ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ بۆ زانایان ره‌خسا وێنه‌ی رووی هه‌ساره‌كه‌ بگیرێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.