یانەی مانچستەرسیتی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئینگلتەرا لە ئەنجامە باشەكانی بەردەوامەو لە هەفتەی بیست وچوارەمی خولەكەدا، بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی برێنتفۆردی میوانی بردەوە.
یاریزانانی مان سیتی هەر لە سەرەتاوە چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی میوانەكان، تا یەكێك لە هێرشەكان لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێكردنی لێدانەكەدا، ڕیاز موحریزی جەزائیری گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار لە خولەكی چل تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە بەردەوامی هێرشەكانی سیتیزنێزو لە خولەكی شەستونۆدا، كیڤی دی بروینی بەلجیكی ههڵێكی گۆڵپارێزی برێنتفۆردی قۆستهوهو گۆڵی دووەمی تیپەكەی گواردیۆلای بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی مان سیتی لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ بۆ شەست خاڵ بەرزبووەوەو برێنتفۆردیش بە بیست وسێ خاڵ لە پلەی چواردەمی ڕیزبەند دێت .
لهپریمهرلیگدا مانچستهر سیتی سهرکهوتنی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.