Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:58

کۆمپانیای سامسۆنگ ئامێری مۆبایلی گالاکسی ئێس 22 ئه‌ڵترا نوێی ناساند

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای سامسۆنگ، ئامێری مۆبایلی گالاکسی ئێس 22 ئه‌ڵترا نوێی کە بەھێزی زنجیرە ئامێرەکانی گالاکسی نۆت و تایبەتمەندیی کامێرای زنجیرە ئامێرەکانی گالاکسی ئێس و باترییەک کە یەک جار بارگاوییکردنی بەشی دوو رۆژ دەکات، ناساند.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سامسۆنگەوە بڵاوکراوەتەوە، كۆمپانیاكه‌ گالاکسی ئێس 22 ئه‌ڵترا، بە بەھێزترین تایبەتمەندی کە لەنێو مۆبایلە زیرەکەکاندا خراوەتە بەردەست جیادەکرێتەوە.

پێنووسی ئێس کە لەگەڵ گالاکسی ئێس 22 ئه‌ڵترای نوێ خراوەتە ریزی ئامێرەکانی گالاکسی ئێس، چالاکترین پێنووسی ئێسە کە تاکو ئێستا بەکارھێنرابیت.

ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە، بەکارھێنەرانی گالاکسی ئێس 22 ئه‌ڵترا، دەتوانن لە ھەر جۆرە رووناکییەکدا باشترین وێنە لە خێراترین کات بچرکێنن و بڵاویبکەنەوە.

مۆبایلی گالاکسی ئێس 22 ئه‌ڵترا، تایبەتمەندیی نزیککردنەوەی وێنە بۆ 100 ھێندەی ھەیە و نەک تەنھا خاوەنی بەھێزترین کامێرایە بەڵکو لە ھەمان کاتدا ژیرترین کامێرای لە سامسۆنگدا ھەیە.

لە زنجیرە مۆیایلی گالاکسی ئێس 22، زانیارییە ھەستیارەکانی وەکو تێپەڕوشە، زانیارییە بایۆمەترییەکان، کلیلەکانی بلۆکچەینی بەکارھێنەران لە رێگەی پلاتفۆرمی Knox Vaultی بەھێزی سامسۆنگەوە دەپارێزرێت کە پرۆسێسەرێک و میمۆرییەکی پارێزراو و جیاکراوه‌ لە سیستمی کارکردنی سەرەکیی مۆبایلەکە لەخۆدەگرێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.