Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 23:40

ئەمریکا سەگی ڕۆبۆت بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی سنوورەکەی لەگەڵ مەکسیک

کوردستان TV
100%

 

ئەمریکا سەگی ڕۆبۆت تاقی دەکاتەوە بۆ پاراستنی سنوورەکەی لەگەڵ مەکسیک، بەکارهێنانی ئەم ڕۆبۆتەش ڕەخنەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. 

ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە سنووری باشووری ویلایەتەکەی کە هاوسنوورە لەگەڵ مەکسیک سەگی ڕۆبۆت تاقی دەکرێتەوە بۆ چاودێریکردنی سنوورەکە و پاراستنی، بەهۆی ئەوەی ڕەنگە سنوورەکە شوێنێکی گونجاو نەبێت بۆ سەربازەکان و  سەگە زیندووەکان.

هاوکات جەختیشی کردۆتەوە کە تاقیکردنەوەی سەگە ڕۆبۆتەکە سەرکەوتوو بووە.

ڕۆبۆتەکە چوار قاچی هەیە و کێشەکەی 32 کیلۆگرامە، درێژییەکەشی 76 سانتیمەترە و بە بارگاوییکردنی پاترییەکەی دەتوانێت زیاتر لە 12 کیلۆمەتر لەماوەی 3 کاتژمێردا ڕابکات، هەروەها دەتوانێت بەسەربەخۆیی یان بەکۆنتڕۆڵکراوی بڕوات.

جێی باسە ئەم ڕۆبۆتە لەلایەن بەشێک لە یاساناسان  و سیاسەتمەداران ڕەخنەی لێ گیراوە، بەتایبەت لە ئەگەری بەکار‌هێنانی بەرامبەر مرۆڤ و پەنابەران.

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.