Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:01

سوپای یەمەن خستە خوارەوەی هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکان راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سوپای یەمەن، خستنەخوارەوەی هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی راگەیاند کە حووسییەکانی پشتیوانکاری ئێران ئاراستەی پارێزگای حەججە-یان کردبوو لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن ناوچەی سەربازیی پێنجەم سەربە سوپای یەمەنەوە بڵاوکراوەتەوە لە زۆر ناوچەی قەزای حەرەز سەربە پارێزگای حەججە شەڕ و پێکدادانی توند دژبە میلیشیاکانی حووسی لە ئارادایە.

سوپای یەمەن هێرشی حووسییەکانی تێکشکاند کە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە لەدەستچووەکانی شاری حەرەز ئەنجامیان دابوو.

لەو چوارچێوەیەدا سوپای یەمەن هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستەخوارەوە کە حووسییەکان ئاراستەی شاری حەججە-یان کردبوو.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.