بەرنامەی "خەڵاتەکان لەپێناو دادوەری" کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاری کرد بۆ هەر کەس و لایەنێک زانیاری بدات لەسەر شوێنی سەرکردەی رێکخراوی "داعش ــ خوراسان" سەنائوڵا غەفاری کە ناسراوە بە شەهاب ئەلموهاجر، هەروەها پێدانی زانیاری کە ببێتە هۆی دەستگیرکردن ئەوانەی کە بەرپرس بوون لە تەقینەوەکەی 26ی ئابی ساڵی 2021 لە بەردەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابووڵ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، غەفاری لە ساڵی 2020 لە لایەن داعشەوە دەستنیشان کرا بۆ سەرکردایەتیکردنی لقی رێکخراوی "داعش" کە ناسراوە بە "داعش ــ خوراسان"، جەختیشی کردەوە، غەفاری بەرپرسە لە هەموو کردەوەکانی ئەو لقە لە سەرتاسەری ئەفغانستان و رێکخستنی پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی کردەوەکان.
ئهمریکا 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات راگەیاند بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر سەرکردەی داعش له خوراسان بدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.