Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:38

ئێران سزای ساڵێک به‌سه‌ر کچێکی کورد دا ده‌سه‌پێنێت

کوردستان TV
100%

 کچێکی تەمەن 18ساڵی خەڵکی پاوە سزای بەندکران و هەروەها سێ ساڵ بێبەش بوون لە مافی چوونە دەرەوە لە وڵاتی بە سەردا سەپا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌ ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕویا مەحیەدینی، تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی پاوە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای یەک ساڵ بەندکران و هەروەها بێبەشبوون لە مافی چوونە دەرەوە لە وڵاتی بۆ ماوەی سێ ساڵ بە سەردا سەپاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی مەحیەدینی، ئەم سزایە بە سەرۆکایەتی دادوەر «یەعقووب حەبیبی شەمس» و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بە سەر ناوبراودا سەپاوە.
هەنگاو پشتڕاستی دەکاتەوە کە پرۆسەی پێ ڕاگەیشتنی دادوەری لە دۆسیەی ڕۆیا مەحیەدینی بە بێ ڕەچاوکردنی لانی کەمی مافەکانی تۆمەتبارێک بووە و تەنانەت مافی هەبوونی پارێزەریشی نەبووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، ڕویا مەحیەدینی هاوینی ڕابردوو دوای پێنج مانگ ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو حیزبە جیا بووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی و لە سەر سنووری پاوە لە لاین هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی یەک حەوتوو هەموو ڕۆژێک خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ناساندووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.